نوچەنێت
لە ناوچەی زەرگەی خورماتوو پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانی داعشی تێك‌شكاند. بەگوتەی ئەفسەرێکی پێشمەرگەش، پشتر زانیاری‌یان لە سەر هێرشەکە هەبووە و لە هێرشەکەدا سێ پێشمەرگەش بەسووكی برینداربوون.
گوندی زه‌رگه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای خورماتوو. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا به‌درێژایی 43 كیلۆمه‌تر سه‌رقاڵی هەڵکەندنی خەندەقن، وه‌ك دوا هێڵی مانه‌وه‌یان. بۆ چاودێریكردنی خەندەقەکە و کپکردنی هەر جموجۆڵێکی چەکدارانی داعش‌یش قه‌ڵا دروستده‌كات.
هەروەها له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا داعش له‌و سنووره ئەوە حەوتەم جارە هێرش دەکاتە سه‌ر پێشمه‌رگه، بۆ بنبڕكردنی هێرشەکانیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وێڕای هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق، هێزی زیاتری جێگیركردووه.
رائید كامەران ئەحمەد لە لیوای 11ی پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 01:40 بەرەیەیانی رۆژی دووشەممە 3-7-2017، لە ناوچەی زەرگەی خورماتوو داعش هێرشێكی بەرفراوانی کردە سەر ژمارەیەک سەنگەری پێشمەرگە.
رائید كامەران گوتوویەتی “پێشتر زانیاریمان لەسەر هێرشەکەی داعش پێگەیشتبوو، بۆیە لەكاتی هێرشەكەیاندا زۆر بەباشی وەڵاممان دانەوە و دوای زیاتر لە كاتژمێرێك شەڕكردن تێکمان شکاندن”.
ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی هێرشەکەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون. گوتیشی “خۆم یەكێكم لە بریندارەكان، سوپاس بۆ خوا برینی هەرسێكمان سووكە”.