نوچەنێت
دوای زەمەنێک چەرمەسەرێ و گیانفیدایی و بە پشتیوانی هێزی دەرکی، گەلی کوردی باشووری توانیویەتی یەکەمین هەرێمی کوردی لە باشووری کوردستان دابمەزرێنێ و بۆ سەربەخۆییش، هاوڵاتیانی باشوور پێویستە سەرەڕای هەموو گلەیی و گازەندەکانیان لە دەسەڵاتداریەتی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە دەنگی “بەڵێ” بەرەو پێشوازی لە گشتپرسی سەربەخۆیی بڕۆن، کە هەموو ئەو پیلان و دوژمنایەتیەی نەیارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پووچەڵ دەکاتەوە.
پێشه‌کی
کورد بە درێژایی یەک سەدەی ڕابردوو بێ‌وچان بۆ وەدستهێنانی مافی نەتەوایەتی خۆی خەباتی کردووە و لەم رێگەدا تووشی چەرمەسەرێ زۆر و تەنانەت هەندێ جاریش دۆڕانی بە تەواوەتی خەباتی خۆی بووەتەوە. باروودۆخی ژئۆپولێتیکی کوردستان و هەڵکەوتی جۆگرافیایی ئەم ناوچەیە، زۆر جار خاک و وڵاتی کوردی کردووەتە شوێنی بەربەرەکانێی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانی. مێژوو سەلمێنەری بەربەرەکانێی ئێرانیەکان و یۆنانیەکانە، کە شوێنی پێکدادانەکەیان ئەو بەشە لە خاکی ناوچەکەیە، کە ڕاستەوڕاست دەکەوێتە جوگرافیای کوردستانەوە. شەڕی نگریسی 1514 زایینی لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان و دۆڕانی ئێران لە چاڵدران، دەسپێکی نەهامەتی گەلی کورد لە مێژووی هاوچەرخی کوردە. سایکس-پیکۆ و لەت و پەت بوونی ئێمپراتوورییەتی عوسمانی، دۆڕاوی یەکەمی گەلی کورد بووە، کە بە داخەوە بە هۆی نەبوونی سەرکردایەتییەکی کارامە و هەروەها چەن بەرەکی خێلەکی لە نێوان کوردان، مافی سەلمێنراویان لە پەیمانی سیڤەر بوو بە قوربانی سڕ و سۆدا‌ی ژئۆپولێتیکی وڵاتانی ئێقلیمی و جیهانی لە پەیمانی لۆزان.
ڕاستە دوابەدوای سایکس-پیکۆ تا ئێستایشی لە سەر بێ، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر بنەمای بەربەرەکانێی وڵاتانی زلهێزی جیهانی دیاری دەکرێت، لێرەدا جێی خۆیەتی ئەم پرسیار زەق بکرێتەوە، کە چۆنە ڕوودانی هەر چەشنە کێشەیەک لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئەو کێشانەی، کە ڕووبەڕووبوونەوەی پێکهاتەیەکی ئێتنیکی و ئایینی لە گەڵ دەسەڵاتێکی سەرەڕۆ لەم وڵاتانە لە لایەن خۆیانەوە، نەک هەر چارەسەر ناکڕێت بەڵکوو جێنوساید و قات و قڕی گەلی بندەستی لێدەکەوێتەوە؟ لەم کاتە دایە وڵاتانی زلهێز وەک بۆخۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن بە سیمایەکی مرۆڤانەوە خۆ دەهاوێژن لە کێشەکانەوە و هاوار بۆ گەلی بندەست بەرزدەکەنەوە. وڵامی ئەم پرسیارە تەنیا ئەوەیە، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندنی دەوڵەتان بە تایبەت ئەوانەی بانگەشەی nation-state بۆ خۆیان دەکەن، لە سەر بنەمای “هۆکاری بنەرەتی بە دوڵەت بوون” دانەمەزراون.
ئەم چەمکە باس لەوە دەکات، پێکهاتنی یەکەیەکی سیاسی، دەبێ لە سەر بنەمای هۆکارگەلێکی هاوبەش پێکبهێنرێت، کە هەموو دانیشتوانی جۆگرافیاییەک بە بێ هیچ جۆرە زەبرێک خۆیان شەریک و بەشدار لە پێکهێنانی وڵاتی تازە دامەزراوەوە ببینەوە. گەلی کورد لە هیچ یەک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، خۆی بە بەشێک لە پێکهاتەی nation-state نابینێتەوە، لەبەر ئەوەیە تا ئێستا بە شێوازێکی دڵخوازانە مەشرووعیەتیان بە دەوڵەتانی خۆیان نەداوە و لە هەر کات و زەمەنێک هەلێک ڕەخسابێت، کە ئەویش کاریگەری دەرکی لە سەری حاشا هەڵنەگر بووە، گەلی کورد بە دژی دەسەڵاتی ناوەند ڕاپەڕیوە.
گەلی کورد لە باشووری وڵات، دوای زەمەنێک چەرمەسەرێ و گیانفیدایی و بە پشتیوانی هێزی دەرکی توانیویەتی یەکەمین هەرێمی کوردی لە بەشێک لە خاکی، لە باشووری کوردستان دابمەزرێنێ. سەرەڕای هەموو ئەو دووبەرەکی و چەند بەرەکێیە، شەڕی نگریسی براکۆژی، دوو ئێدارەیی، گەندەڵی و نامۆئەسەساتی بوونی دامودەزگای حۆکمڕانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا بەختی ئێستای گەلی کورد لە هەموو جیهانە و هەر هەنگاوێکی ئەو دەسەڵاتە بوون و نەبوونی گەلی کورد لە ئاستی سیاسی و نێودوڵەتی دیاری دەکات. لەبەر ئەم دۆخە هەستیارە، ئەم لایەنانەی خوارەوە لەبەرانبەر ئەرکێکی مێژوویی بەرپرسیار دەبن. بەدڵنیایەوە هەر چەشنە سارد و سڕی لە هەمبەر ئەم دۆخە گرنگ و هەستیارەدا، هەلی مێژوویی گەلی کورد بۆ بەدستهێنانی خەونە لەمێژینەکەی بۆ چەندین ساڵی تر دوا دەخاتەوە.
گەلی کورد لە باشوور
گەلی کورد لە باشووری کوردستان، بەردەنگی سەرەکی ئەم ڕێفراندۆمەیە. خەڵکی باشووری وڵات لە یەک سەدەی ڕابردوو تووشی گەلێک نەهامەتی و چەرمەسەرێ و ئاوارەیی و ماڵوێرانی لە پێناو کوردایەتی و بەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی بوونەتەوە، ئێستا، کە هەلێکی میژوویی و لەبار بۆ دەربازبوونی هەمیشەیی گەلی بەشمەینەتی باشووری کوردستان لە دەست ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکانی عێراق ڕەخساوە، هاوڵاتیانی باشوور پێویستە سەرەڕای هەموو گلەیی و گازەندەکانیان لە دەسەڵاتداریەتی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە دەنگی “بەڵێ” بەرەو پێشوازی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە بڕۆن، چوونکە بە دڵنیایەوە ڕێژەی بەرزی دەنگی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، کۆمەڵگای دیمۆکراتی جیهان لە ئاست ئێرادەی گەلی کورد لە باشوور بۆ هەبوونی کیانێکی سەربەخۆ، قەناعەت پێ دێنێ و لە ئەگەری بەشداری بە ڕێژەی یەکجار بەرزی خەڵکی کوردستان بە دەنگی بەڵێ، هەموو ئەو پیلان و دوژمنایەتیەی نەیارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پووچەڵ دەکاتەوە.
پارتی
پارتی دێمۆکراتی کوردستان، کە بە ئەزموونترین و کۆنترین پارتی کوردستانی باشوور دێتە ئەژمار، لە هەموو هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان، وەک حزبی یەکەم دەسەڵاتی بە دەستەوە گرتووە. ئەم پارتە، که بە درێژایی مێژووی خۆی بێ وچان خه‌باتی له پێناو کوردایه‌تی و دامه‌زراندنی کیانێکی کوردی کردووه و له ئاستی ناوچه‌یی و نێودەوڵه‌تی، وه‌ک پارتێکی به‌رده‌نگ و شوێندانه‌ر حیسابی بۆ ده‌کرێ. ده‌بێ له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا، له هه‌موو پارته‌کانی تری باشوور، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکات و ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی، که له‌رێڕه‌وی حۆکمڕانی له باشوور هاتووه‌ته پێشه‌وه به هه‌ستێکی نیشتمانی چاره‌سه‌ربکات، به تایبه‌ت کێشه‌ی په‌رله‌مان وگه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تر بۆ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا له ساحه‌ی سیاسی کوردستان، زۆرتر له هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر ئه‌م حزبه‌یه، که ئالای گه‌شتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی به‌رزکردوه‌ته‌وه.
یەکێتی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، که دوابه‌دوای پیلانی نێودۆڵه‌تی ئه‌لجه‌زایر و نسکۆی شۆڕشی ده‌یه‌ی هه‌فتای زایینی سه‌ریهه‌ڵدا، له کات و زه‌مه‌نێک ئالای مافی چاره‌ی خۆنووسینی به‌رزکرده‌وه، که گه‌لی کورد له باشووری کوردستان تووشی بێ هیوایی، دوای گه‌له‌کۆمه‌ی نێودوڵه‌تی 1975 ببوونه‌وه. ئێستاکه هه‌لی مێژوویی بۆ پراکتیزه‌کردنی درۆشمی ستراتێژیکی ئه‌و پارته شوڕشگێڕه هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به کرده‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی بسه‌لمێنێ، که له‌سه‌ر درۆشمی سه‌ره‌کی خۆی پێداگره و وه‌ک هه‌میشه به عه‌قڵیه‌تی سیاسی و هه‌ستی کوردانه‌وه، له گه‌ڵ بارودۆخی پڕ هه‌ستیاری کوردستان مامه‌ڵه ده‌کات.
گۆڕان
بزووتنەوەی گۆڕان، بەرهەمی بیرۆکەیەکی جەماوەری و مەدەنی لە کوردستان نەبووە، بەڵکوو بەرهەمی جیابوونەوەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. کاتێک دەکرێ چەمکی بزووتنەوە بۆ جووڵانەوەیەکی جەماوەری بەکار بهێنین، کە ئەو جووڵانەوەیە لە پڕۆسەیەکی درێژخایەن و لە رێگای کۆمەڵگای مەدەنییەوە پراکتیزە بکڕێت. ئەو جووڵانەوەیە، کە لە باشووری کوردستان بە نێوی “گۆڕان” دەستیپێکرد، هەڵقوڵاوی بیرۆکەی پێکهاتەیەکی حزبی بوو. حزبێک، کە خۆی لە ماوەیەکی درێژخایەن بەشێکی سەرەکی لە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری لە کوردستان بووە.
گۆڕان وەک بەشێک لە یەکێتی نیشتمانی، لە بنەڕەتدا خاوەنی ستراتێژییەکی دیاریکراو بۆ گۆڕانی پێکهاتەیی لە باشووری کوردستان نەبووە و لە ماوەی بەشداری کردنی لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانێک لە ڕێرەوی دەسەڵات بەدی نەکرا و تەنیا ڕەخنەی گۆڕان بە جێگای ئەوەی هەموو پێکهاتەی دەسەڵات، کە خۆیشی بەشێک لە دەسەڵات بوو، بگرێتەوە زۆرتر دژایەتی پارتی و بارزانی بووە، کە بەداخەوە ئەو هەڵسووکەوتە حزبییە، تەنگژە و سووتاندنی بنکەو و بارەگاکانی پارتی لێکەوتەوە و لە ئاکامدا دەرکرانی وەزیرانی گۆڕان و داخرانی پەرلەمانی لێکەوتەوە.
ئەگەر گۆڕان خۆی وەک بزووتنەوەیەک، بۆ گۆڕینی دەسەڵات و پێکهاتەی سیاسی لە کوردستان دەبینییەوە، دەبوایە دوابەدوای کشانەوەی لە دەسەڵات بۆ پەکنەخستنی پەرلەمان، داوای لە لایەنەکانی تری بکردایە، کە بە هەموویانەوە درێژە بە کارووباری پەرلەمان بدەن، نەوەک بە گەلەکۆمە دژی دەسەڵاتی کوردی بوەستنەوە. گۆڕان ئەگەر لە سەر فەلسفەی بوونی خۆی، کە بانگەشەی بۆ دەکا، گۆڕانی پێکهاتەی دەسەڵات لە کوردستانە، بۆچی ڕێککەوتنی ستراتیژی لە گەڵ یەکێتی واژۆ دەکات و هەوڵی یەکخستنەوەی یەکێتی دەدەات؟ مەگەر یەکێتی هەمیشە بەشێکی سەرەکی لە دەسەڵات لە کوردستان نەبووە؟ ئێستا، کە باسی رێفراندۆم لە باشووری کوردستان لە ئارادایە و پارتی و یەکێتی داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان و گشتپرسی لە کوردستان دەکەن، حزبی گۆڕان باشتر وایە بە جێی ڕەتکردنەوەی گشتپرسی و کاراکردنەوەی پەڕلەمان، ڕۆڵی نەتەوەیی بگێڕێ و خۆی لە بەرانبەر داواکاری میژوویی گەلی کورد نەبینێتەوە، چوونکە بە دڵنیایەوە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی سەرکردایەتی گۆڕان، لە پێناو کوردایەتی، دڵسۆزی و خەباتی بێ وچانیان هەبووە.
لایەنە ئێسلامییەکان
لایەنە ئێسلامییەکانی کوردستان، لە بواری خەباتی نەتەوەیی و پێشمەرگانە دژی دەسەڵاتی ڕژیمی پێشوو ئەزموونێکی ئەوتۆیان نییە و ئەو حزبانە، کە ئێستا لە ساحەی سیاسی کوردستان خەریکی چالاکین، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە سەرخستنی جووڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی باشوور نەبووە، بۆیە لەم هەلوومەرجەدا، کە گەلی کورد لە بەردەم ئەزموونێکی مێژوویی‌دا وەستاوە، لایەنە ئێسلامییەکانی کوردستان بۆ چەسپاندنی دڵسۆزی و خەمخۆری خۆیان بۆ گەلی کورد لە باشوور، باشتر وایە نەک هەر نەبنە تەگەرە لە بەردەم گشتپرسی، بەڵکوو بەوپەڕی هێزەوە خەڵکانی خۆیان بۆ بەشداری لە ڕێفراندۆم هان بدەن
پارت و ڕێکخراوەکانی پارچەکانی تری کوردستان
هەرێمی کوردستان تاقانە ئەزموونی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانەی کوردستانە، کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن حوکمڕانی کوردی کردووە و تا ڕادەیەک ڕەزامەندی نێونەتەوەیی بەشوێن خۆیدا هێناوە. ئەم هەرێمە سەرەڕای هەموو کێشە نێوخۆیەکانی، داڵدەی هەموو پارتە کوردییەکانی پارچەکانی تری کوردستانی داوە، بۆیە لەم دۆخە هەستیارەدا پێویستە ئەم پارتانە لە ئاست ڕێفراندۆم و سەرخستنی، ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتی بنوێنن.
کوردی تاراوگە
کوردانی تاراوگە زۆربەیان لەو کوردانە پێکدێن، کە بە هۆی کوردایەتی و شوناسخوازییەوە، ئاوارەی هەندەران بوون و بەشێکی زۆریان لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەحزابی کوردستانین. بۆیە کوردانی دەرەوەی وڵات دەبێ، وەک لۆبییەکی کارامە لە ئاست ناساندنی نەهامەتیەکانی گەلی کورد بە دنیای مۆدێڕن و دیموکرات بەرپرسیاریەتی بنوێنن و بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی و لەڕێگای میدیا و کۆمەڵگای مەدەنی پرسی ڕێفراندۆم و چارەنووسی گەلی کورد لە باشووری وڵات، وەک خواستێکی مێژوویی و یاسایی بێننە بەر باس و لەم ڕێگەوە، ناوەندە سیاسییەکانی وڵاتانی دەرەوە هۆشیار بکەنەوە.
ئاکام
جۆگرافیای سیاسی ئێستای کوردستان، بەرهەمی سایکس-پیکۆیە، بۆیە هەر جۆرە هەوڵدانێک بۆ گۆڕانی سنوورەکانی ئەم ڕێککەوتنە کاردانەوەی وڵاتانی ئێقلیمی لێدەکەوێتەوە و ئەو وڵاتانە بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن پرۆسەی ڕێفراندۆم پەکبخرێت. کورد نابێ بە هیچ شێوەیەک بە تەمای ئەوە بێت وڵاتانی ئێقلیمی و بە تایبەت ئەو وڵاتانەی، کە کوردستان لە ناویاندا هەڵکەوتووە، دان بە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانی عێراقدا بنێن. ئەو وڵاتانە کاتێک دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا دەنێن، کە کورد لە نێو خۆیدا یەکگرتوو بێت و تەوەری نەتەوەیی کورد و خواستی سەربەخۆیی، وەک داخوازییەکی گشتگیر لە نێوان خه‌ڵکی باشووری کوردستان ڕنگبداته‌وه.
حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ندین ده‌ییه‌ی گه‌لی کورد له باشووری کوردستانه، که دوابه‌دوای ڕاپه‌رینی به شکۆی به‌هاری 1991ی زایینی خه‌ڵکی کوردستان دامه‌زراوه. ڕاپه‌ڕێنێک، که بڕیارنامه‌ی 688ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی له‌پشته‌وه‌یه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی، که له‌سه‌ریه‌تی، وه‌ک واقێعێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له نێو یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقی دوای سه‌دام، جێی خۆی کردووه‌ته‌وه و کورد وه‌ک پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی له عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
خاڵێک، که زۆر جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه، که له پێشه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقدا باس له پێکەوەژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌کرێت و مه‌رجی درێژه‌دان به‌م پێکەوەژیانە، له سه‌ربنه‌مای تێگه‌یشتن و ڕێزلێنان و پراکتیزه‌کردنی هه‌موو خاڵه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق بووه. ئه‌وه‌ی، که دوای ساڵی 2005وه له ساحه‌ی سیاسی عیراق ڕوویداوه و به‌تایبه‌ت له کاتی ده‌سه‌ڵاتی نوری مالێکیدا، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کانی دەوڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق سەبارەت بە هه‌رێمی کوردستان بووه. به‌پێ مادده‌ی 140 یاسای بنه‌ره‌تی عێراق، ده‌بوایه تا کۆتایی 2007، ئه‌م مادده یاساییه جێبه‌جێ بکردایه و کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به شێوه‌یه‌کی یاسایی چاره‌سه‌ربکردایه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئه‌و به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێنه‌کرد و سیاسه‌تی ڕيژێمی پێشووی بۆ عه‌ره‌باندنی ناوچه‌کان ده‌ستپێکرده‌وه. دوڵه‌تی ناوه‌ندی بودجه‌ی هه‌رێمی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌متر له‌و ڕێژه‌یه، که له یاسا دیاریکراوه، دابینکردووه و له کوتاییه‌کانی ساڵی 2013وه به یه‌کجاری بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی بڕیوه.
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فیداکاریه، تا ئێستایشی له گه‌ڵدا بێ، له لایه‌ن حکومەتی ناوه‌ندییەوه وه‌ک میلیشیا حێسابی بۆ ده‌کرێ و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوه‌ند له بواری سەربازی، سیاسی و ئابووری، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له دابه‌زین دا بووه و هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و میدیای عێراقی، دژ به کوردستان بووه و شه‌قامی عێراقییان له به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد و داخوازیه‌کانی هانداوە. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک به‌و ڕووداوانه‌ی، که له ساڵی 2005 به‌م لاوه له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕوویانداوه، داهاتوویه‌کی هیوابه‌خش بۆ گه‌لی کورد له باشووری کوردستان له سه‌ر بنەمای مانه‌وه له گه‌ڵ وڵاتی عێراق به ده‌ی ناکرێ و به دڵنیاییه‌وه دوای نه‌مانی داعش، هاوسه‌نگی هێز له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد نابێت و عێراق به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، به‌روو به‌هێزکردنی ناوه‌ند (بەغدا) ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ری گۆڕێنی یاسای بنه‌ره‌تی له به‌رژه‌وندی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی له عێراق به دوور نازانرێت.
نووسەر: مه‌حموود مۆباره‌کشاهی، خوێندکاری دکتۆرای جۆگرافیای سیاسی
