تاران و ئەنقەرە دژەکان لە سوریا کۆدەکەنەوە

0

نوچەنێت-الحیات

ئەمریکا هەڕەشەی لە سوریا کردووە، ئەگەر ئەم وڵاتە چەکی کیمیایی بەکار بێنێتەوە، بە توندترین شێوەی سزا دەدرێت. ئەم هەڕەشە لە کاتێکدایە، کە تەنها چەند رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی خولی پێنجەمی دانیشتنەکنی ئاستانا، کە بڕیاروایە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا، روسیا، تورکیا و ئێران، وێڕای شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی سوریا تیایدا بەشدارن. پێشبینی دەکەرێ ئەمریکاش، وەک ئەندامی چاودێری بەشداری ئەم کۆبوونەوە بێت.

ئایا ئەم هەڕەسەی ئەمریکا جددی و بە مەبەستی شکستهێنانی کۆبوونەوەی ئاستانایە یان ئەوەی، کە وەک کارتێکی گوشار بە دەست ئەمریکاوەیە، تاکوو لە درێژخایەن کەڵکی لێ وەربگرێت. وەڵامێکی سەرەتایی ئەمەیە، کە دەبێ بەرامبەر بە بڕیار و هەڕەشەکانی ئەمریکا، دەبێ گەشبین و هاوکات نیگەران بین.

سوریا بۆتە مەیدانی یاری ئەکتەری دەرەکی، بێجگە لە خودی سورییەکان نەبێت. ئەمە هەمان ئەو واقعەیە، کە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە، دوای چەند ساڵ لە شەڕ و ململانێی ناوخۆیی لە سەری هاوڕایە. سیاسیەکی سوری غەیرە چەکدار پێویستی بە سەبری ئەیووب هەیە، تاکوو نوقمی بێ هیوایی نەبێت. سیاسییە تازەکارەکانیش بە جۆرێک هەڵسوکەوت دەکەن، کە با لە هەر کوێکەوە بێت، شەن دەکەن. ئەم کەسانە، نوێنەرانی دەوڵەتەکانن، نە گروپەکان و لە هە کوێ بەرژەوەنیان پارێزراو بێت، لەوێن و بە لایانەوە گرنگ نییە، کە واقعی رووداوەکانی سوریا و خەڵکی ئەم وڵاتە چۆناوچۆنە.

بەر لە دەستپێکی ئاستانا، ناکۆکیەکانی تورکیا و ئەمریکا، لە سەر هێزەکانی دیموکراتی سوریا، کە زۆربەیان لە کوردەکان پێکدێن، گەیشتۆتە لووتکە. واشنتۆن بەڵێنی بەم هێزانە داوە، کە تەنها رێگەیان بۆ فەراهەم دەکرێت شاری رەقە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، وەک هێزێکی سەرکەوتوو. ئەم هەواڵە، کە بەر گوێی تورکیا کەوت، لە وەڵامی ئەمریکیەکان و وەک کاردانەوە بەرامبەر بە فێڵ و تەڵەکەی ئەمریکیەکان، ئەنقەرە رایگەیاند: هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی نوێ لە باکوری سوریا، تا بەم شێوەی ئەردۆغان، مەیدانی گەمەکە لە ئەمریکا تێکبدات.

روسیا لە لایەکی دیکەوە رای لە سەر  هێرشی نوێی تورکیا هەیە، کە هەماهەنگی مۆسکۆ و پشتیوانی تارانی لە گەڵە. بەم پێیە سێ وڵاتی جیاواز، کە بەرامبەر بە دەسەڵاتی ناوچەیی ئەمریکا لە سوریا وەستاونەتەوە، هاوئاراستەن. ئەم سێ وڵاتە، کە هاوکات نایانهەوێ راستەوخۆ بەرەوڕووی ئەمریکا ببنەوە، بەڵام دەیانهەوێت بە هەماهەنگی لە گەڵ واشنتۆن، دەسەڵاتی خۆیان لە عێراق و سوریا بچەسپێنن. تاران و ئەنقەرە هەوڵی پاراستنی رژێمە ئیسلامییەکانی خۆیان دەدەن، وەک دوو جەمسەر دێنەر بەرچاو، کە شەراکەتیان پێکەوە هەبێت و بەرامبەر بە هەر وڵاتێک، کە مافی شەراکەتیان لێ زەوت بکات، بوەستنەوە.

ئێرانییەکان و تورکەکان دوو دژی دژبەیەکیان لە سوریا وەگەڕ خستووە

یەکەم: دوژمنایەتی بە جۆرێک، کە تاران شارەزایانی سەربازی و میلیشیاکانی هاوپەیمانی خۆی لە لوبنان (حزبوڵڵا) و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان رەوانەی سوریا کردووە، تا بە یەکگرتن لە گەڵ سوپای سوریا، بەرەیەکی پتەو و بەهێز لە دژی ئۆپۆزڕوویە، کە ئێران بە سەرەکیترین بەربەست و رێگر لە بەردەم پرۆسەی دیموکراسی لەم وڵاتە هەژمار دەکەن. لە بەرامبەردا، ئەنقەرە بە پشت بەستن بە سوپا و ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ژێر پشتیوانی خۆی (سوپای ئازاد)، وەک دوژمنی ئێران مامەڵە دەکات و بە جۆرێک لە جۆرەکان، شەڕێکی بە وەکالەت لە سوریا بەڕێوەدەبەن.

دووەم: رۆڵێک، کە تاران و ئەنقەرە لە سوریا دەیبینن، یەکگرتوویی سیاسی لە گەڵ مۆسکۆیە لەم وڵاتە. بەم پێیە ئەوان جێگەی خۆیان لە دواڕۆژی دابەشکردنی دەستکەوتە سیاسی و ئابورییەکانی سوریا دەپاریزن، چ ئەم دوو ڵاتە وەک هاوپەیمان بمێننەوە یان بە هەر هۆیەک لێک داببڕێن.

تورکیا و ئێران ئەم رۆژانەش لە دژی کوردەکان لە سوریا دەجووڵێنەوە، کە وەک دۆستەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێن. تاران بە تاقی تەنها بەرامبەر بە پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان راوەستاوە، رەنگە ئەنقەرەش بەم ئاراستەیەدا بڕوات، بەڵام لە بەر هەندێک هۆکار، لەوانە پەیوەندی چڕوپڕی ئەردۆغان و بارزانی، ئەم دژایەتییە ژێربەژێر بێت.

ئەگەر ئەمریکا رێگە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاستانا بدات، ئەوکات سوریەکان، یەکەم هەنگاوەکان بەرەو ئامانجێکی دیاریکراو دەنێنن. وڵاتێک، کە هاوڵاتیانی ئەم ئازادیەیان هەیە، بەڵام دەوڵەتەکەیان لەم ئازادیە بێ بەرییە. سوریا بەرەو فیدڕاڵییەت دەڕوات. سیاسییەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە سەرقاڵی پلاندانان بۆ ئامادەکردنی یاسا و کۆمەڵێک بابەتی دیکەن، دیدارەکان لە سویس و ئۆردۆن بەردەوامە، پێدەچێ بەم زووانە پاشماوەی خاکی سووتاوی سوریا دابەش بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com