نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی سروه عه‌بدولواحید به‌سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنه‌كه‌یان.
لەماوەی رابردوودا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، هوشیار عەبدوڵڵا، لە سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستیلەکارکێشایەوە و دواتر كاوه محه‌مه‌د، بەسه‌رۆكی فراکسیۆن دیاری‌کرا، دوێنێش بۆجاری سێیەم سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق گۆڕا و جێگرێکش بۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکە دیاری‌کرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆفراکسیۆنەکەیان رایگەیاند: بە کۆدەنگیەکی گشتی لەناو فراکسیۆن رێککەوتین لەسەر ئەوەی، کە سروە عەبدولواحید، ببێتە سەرۆکی فراکسیۆن. هەروەها ئەمین بەکریش، وەکو جێکری سەرۆکی فراکسیۆن دیاریکراوە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەم ئاڵوگۆڕە لەناو فراکسیۆنەکەیان پرۆسەیەکی رۆتینییە و ساڵانە به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆن، ساڵانه سەرۆکی فراکسیۆن گۆڕانکاری تێدابکرێت