کەسایەتییەکی ئایینی: پارەی ئاو و کارەبات لابێ حەجت قبوڵ نییە

0

نوچەنێت-رووداو

زانایەکی ئایینی ئۆزبەکی رایدەگەیەنێت، تاوەکو باجی حکومەت بۆ ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکان نەدەیت، حەجەکەت قبوڵ نابێت.

ئەمەلە کاتێکدایە، کە ملیۆنان کەس لە جیهانەوە ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمارکردووە و لە چاوەڕوانی گەشتی ماڵی خودادان.

تەشکەنت ئەنوەر تورسونۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایانی ئایینی ئۆزبەکستان رایگەیاندووە “موسڵمان بەر لە جێبەجێکردنی روکنەکانی ئیسلام کە پێنجن، پێویستە سەرجەم قەرزەکانی حکومەت بداتەوە”.

لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی ژمارەیەک لە مامۆستای ئایینی بۆ ئامادەکاری بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەو زانا ئایینییە گوتوویەتی “ئەگەر دوو سەنت یان دۆلاری کەسێکت لابێت، تا نەیدەیەتەوە حەجەکەت قبوڵ نابێت.”

مامۆستا ئاینییەکە دەڵێت: “مادام حەجی قەرزداران قبوڵ نابێت، ئێمەش رێگەنادەین موسڵمانە قەرزدارەکانی ئۆزبەکستان گەشتەکەیان بۆ سعودیە ئەنجامبدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com