نوچەنێت
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بەغدایان ئاگادار کردووهتەوە، کە ئەگەر ئێران ئاو لەسەر ههرێمی كوردستان بگرێتەوە، ئهوا ههرێمیش ئاو لەسەر بهغدا دەگرێتەوە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن ئێرانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقمان ئاگادار کردووهتەوە، ئەگەر وڵاتی ئێران، ئاوی سەر ھەرێمی کوردستان دوومەتر سێجا بگرێتەوە، ئێمەش وەکو ھەرێمی کوردستان، یەک مەتر سێجا ئاو لەسەر خوارووی عێراق دەگرینەوە”.
عەبدولستار مەجید دەڵێت “بڕیارە سبەی وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی گرتنەوەی ئاوی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتی ئێران ساز بکەین، تێیدا تەواوی وردەکارییەکان و ھەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشەیە بخەینەڕوو”.