نوچەنێت
له رۆژئاوای خورماتوو به‌درێژایی 43 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، پێشمه‌رگه خه‌نده‌ق به‌دەوری شارۆچكه‌كه و سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ڵده‌كه‌نێ، بۆ چاودێریكردنی خەندەقەکە و هەر جموجۆڵێک قه‌ڵا دروستده‌كات.
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا داعش له‌و سنووره شه‌ش جار هێرشی كردووەته سه‌ر پێشمه‌رگه، بۆ بنبڕكردنی ئه‌و هێرشانه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وێڕای هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق، هێزی زیاتری جێگیركردووه. هەروەها داعش له سنووری زه‌رگه نزیكەی سێ ساڵه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ردوو بیر‌ە نه‌وتی عه‌جیل و عه‌لاسدا گرتووه كه پێشتر له‌و دوو بیره رۆژانه نزیكه‌ی 18 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنرا.
عه‌مید سدیق محەممه‌د، فه‌رماندی لیوای 11 ی پێشمه‌رگه بە (رووداو)ی رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌كانمان خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن و سه‌نگه‌ر لێدەدین، هێزێكی باشمان هێناوه‌ته ئه‌م سنووره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری بكه‌ین، به‌رده‌وامین له سه‌نگه‌ردروستكردن و خه‌نده‌قلێدان، ئێستا ئاماده‌ین به‌رپه‌رچی هه‌موو هێرشێك بده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌ر خورماتوو.
فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 4 ی لیوای 5 ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، موقه‌ده‌م كه‌مال محەممەد، بە (رووداو)ی گوتووە “ئه‌م رێگایه ده‌چێته‌وه حه‌ویجه و ئه‌و سنووره، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه لێره‌وه هێرشیان بكرێته سه‌ر و ده‌ستیان لێبووه‌شێندرێت، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه دوای ئه‌و شكسته‌ی له موسڵ دووچاری هاتوون، ده‌یانه‌وێت لێره‌وه چه‌كداره‌كانیان و چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان بۆ حه‌مرین و سنووری دیاله بگوازنه‌وه”.
لە زەرگە، کە نزیكترین ده‌روازی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، تەنیا ئەو مانگە داعش جگە لە پێشمەرگە، چوار هێرشی كردوونەتە سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق. پێشمه‌رگه زانیاری ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه داعش بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدار و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حه‌مرین و سنووری پارێزگای دیاله، دۆڵ و کێوه‌كانی زه‌رگه به‌كاردێنێت و هه‌ندێكجاریش بۆ سه‌رقاڵكردنی پێشمه‌رگه، هێرشی خۆكوژی ئه‌نجامده‌دات.