نوچه‌نێت- DW
دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، پسپۆری ئه‌ڵمانی له كاروباری كورددا، پێیوایه ده‌وڵه‌ته كوردیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌وێت، بۆچوونی وایە، کە ئێران مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه، به‌هۆی بوونی هه‌ژموونی زۆری له عێراق و هه‌روه‌ها ترسه زۆره‌كه‌شی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی.
كورد لە خه‌ونه مێژووییه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه
له 25-6-2017 گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، كه وابڕیار بوو له ساڵی 2014 ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌نجام نه‌درا.
توركیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گشتپرسی به “هه‌ڵه‌ی گه‌وره” ناوبرد، ئه‌مه له كاتێكدایه لوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا دژی هه‌ر هه‌نگاوێكی كورده به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی، بۆ توێژینه‌وه‌ی كوردی له زانكۆی ئێرفۆرت له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی DW عه‌ره‌بی ده‌ڵێت، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه ئه‌م گشتپرسییه ته‌نها بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵكو بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری كوردستانیشه، كه نزیكه‌ی ده ساڵه دانراوه و تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌هۆی دژایه‌تی به‌غدا و ده‌وڵه‌ته گه‌وره ئیقلیمیه‌كان.
بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی گشتپرسی ده‌بێته مه‌رجه‌عێكی یاسایی، كه ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت، له ده‌ستوری عێراقدا سنوری ده‌وڵه‌تی عێراق دیاریكراوه، شتێكی سرووشتییه ئه‌گه‌ر عێراق دژی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانی بێت، حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌و گشتپرسییه هه‌موو عێراق بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره پێشتر له هیچ جێگایه‌كی جیهان رووینه‌داوه، نه له سودان و له سكۆتله‌ندا نه هیچ وڵاتێكی دیكه، گشتپرسی بۆ ئه‌وانه‌یه، كه داوای جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كه.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته کوردییە به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر توركیا رازی بێت، له راستیدا باری جوگرافی كوردستان هه‌ندێك قورسه، هه‌رێمی كوردستان به‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وره دراوه، كه بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێموایه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی توركیا ته‌نها شتێكی رووكه‌شه، مه‌ترسی گه‌وره ئێرانه، چونكه ئێران توانیویه‌تی ته‌حه‌كوم به ژیانی سیاسی عێراقه‌وه بكات، شتێكی سروشتیه ئه‌گه‌ر به به‌هێزی ده‌ستێوه‌ردان بكات له پێناو ره‌تكردنه‌وه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی. سه‌باره‌ت به توركیا، ده‌توانرێت رازی بكرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و چه‌ند گره‌نتیه‌كی پێبدرێت، له‌وانه به‌رده‌وامی پێدانی نه‌وت و گره‌نتی كردنی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌ی، پێموایه ئه‌م كارانه ده‌توانرێت بكرێت، هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، هه‌روه‌ها پارتی كرێكارانی كوردستانیش په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی باشه به‌لای توركیاوه، كه ده‌وڵه‌تێكی دۆست دروست ببێت نه‌ك دراوسێیه‌كی دوژمن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێموایه كه‌می پاره له هه‌رێمی كوردستان كێشه نابیت، چونكه به‌هۆی بوونی ئه‌و یه‌ده‌گه زه‌به‌لاحه‌ی نه‌وت و گاز، ده‌توانرێت پشتی پێببه‌سترێت و قه‌رزی ده‌ره‌كی پێوه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی توركیاوه، ئه‌ردۆگان تا ئێستا به راشكاوی ئه‌م بابه‌ته‌ی ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ره‌تیكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات، كه بڵێین دژایه‌تی كردنی توركیا بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بابه‌تێكی رووكه‌شه نه‌ك راسته‌قینه، ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپه‌دا زاڵ بێت.
له سایه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا ئایا ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه رۆڵی ده‌بێت له جه‌مسه‌رگیرییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا؟
دكتۆر فه‌رهاد ده‌ڵێت، پێموایه حكومه‌تی كوردستان وریا ده‌بێت له تێوه‌گلان له هه‌ر ململانێیه‌كی ده‌ره‌كی، به‌ڵكو هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی باش ده‌دات له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌به‌كانیدا، ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆره، ته‌نانه‌ت له‌ناو كوردستانیشدا چه‌ندین ره‌وتی ئیسلامی هه‌ن، كه هه‌وڵی په‌یوه‌ندی به‌هێز ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا، پێشموایه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو دان به ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌نێن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستن.
سه‌باره‌ت به ئیسرائیلیش، ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵنیایی داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كه دان به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا ده‌نێت له‌كاتی راگه‌یاندنیدا، ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا دروست ببێت. به‌ڵام پێموایه به زۆر هۆكار په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز و توندوتۆڵ نابێت، گرنگترینیان لایه‌نی ئایینی و هاوسۆزییانه بۆ فه‌له‌ستین.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی فه‌خری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت، پێموایه ده‌سه‌ڵات هه‌ر لای پارتی دیموکراتی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان ده‌گۆڕێن، له‌وانه‌یه مه‌سعود بارزانی، ئاره‌زووی به‌رده‌وامی له كاری سیاسی بكات، به‌ڵام به‌هۆی چونه ته‌مه‌نه‌وه له داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سیمبولی و فه‌خری ده‌بێت بۆ حزبه‌كه‌ی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی فه‌خری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت.