زێباری: دەوڵەتی عێراق رۆڵی ئەمریکا لە گرتنەوەی موسڵ نادیدە دەگرێت

0

نوچەنێت-سکای نیوز

وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق، لە پەیوەندی لە گەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، رۆڵی ئەمریکای بە سەرەکی و بەرز نرخاندووە.

بە پێی کەناڵی تەلەفزیۆنی سکای نیوزی عەرەبی، هوشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق، رۆڵی ئەمریکای لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، بە رۆڵی سەرەکی و دیاریکەر وەسف کردووە.

زێناری لەم بارەیەوە لە تویتێکدا دەنووسێ، پیرۆزبایی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ دەکەم، سپاسی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، کە لەم ئۆپەراسیۆنانەدا پاڵپشتی ئاسمانی و زەمینی شەڕی موسڵی کردووە.

زێباری جەختیش دەکاتەوە، کە ئەمە راستییەکە، کە دەوڵەتی عێراق نادیدەی دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com