نوچەنێت- ئاژانسەکان
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری و گەڕەکێکی دیکەی لەلای راستی موسڵ راگەیاند. دەشڵێت “داعش لەڕووی سەربازییەوە کەوتووە و کۆتاییهاتووە”.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 29-6-2017 هێزەکانی دژەتیرۆر مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا، مزگەوتی کەرار لە شەقامی فارووق و گەڕەکی سەرچخانەیان لە موسڵی کۆن کۆنترۆڵکردەوە.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا راشیگەیاند، بەردەوامن لە پێشڕەویکردن و “داعش لەڕووی سەربازییەوە کەوتووە و کۆتاییهاتووە”.