
بارزانی: سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی کوردستان لە ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی نەجەف ئاگادار دەکاتەوە
نوچەنێت
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێته لای سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن و له‌ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه ئاگاریان ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاند بۆ ئاگاردار بوون له‌سه‌ر ناوه‌رۆِكی كۆبوه‌نه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی شاری نه‌جه‌ف، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فودا حسێنی ناردۆته لای عه‌لی باپیر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وانیش وه‌كو كۆمه‌ڵ ته‌ئكیدیانكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌موو پرسه نیشتمانیانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تردا هاوڕان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر بابه‌تێك له خزمه‌تی كوردا بێت ئه‌وان له‌گه‌ڵیدان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌بوبكر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به (ئێن ئاڕ تی) وت فوئاد حسێن، به نوێنه‌ری بارزانی سه‌ردانی یه‌كگرتووی كردووه و ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌فی به‌وانیش گه‌یاندووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هاتنی فوئاد حوسێن بۆ باسكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف، زیاتر بۆ ئه‌وه بووه كه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش بهێێته ناو وێنه‌كه‌وه و داوین هه‌واڵ و زانیاری ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ش به ئۆپۆزسیۆن بگه‌یه‌نرێت.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس، دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بارزانی پێی راگه‌یاندووه، كه فواد حسێن ده‌نێرێته لای بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی نه‌جه‌ف ئاگاداری بكاته‌وه.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه فوئاد حسێن سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبویه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌پرسێكی له‌و جۆره‌دا ئاكادار ده‌كاته‌وه.