لە رووداوێکی هاتووچۆدا 7 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە، کەسەرجەمیان ئەندامی یەك خانەوادەن و خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدن.

بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان، رۆژانە رووداوی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان رادەگەیەندرێت، کەزۆرجار رووداوەکان زۆر تراژیدین، بەجۆرێك، کە هەندێك جار ئەوەانەی گیان لەدەستدەدەن لەرووداوەکان ئەندامی یەك خانەوادەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رائید کاروان، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-6-2017، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان گوندی خەلەکان- دوکان، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی لەجۆری توێتا کرۆلا و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سوتەمەنی، 7 کەس گیانیان لە دەستداوە.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە گوتەبێژەی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بۆ ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی سوکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە و چوونە سایدی ئۆتۆمبێلی بەرامبەرگەراندەوە.

رائید کاروان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لەئەنجامی رووداوەکەشدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە و 6 سەرنشینی لەگەڵ بووە، سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە، کە هەموویان ئەندامی یەك خێزانن و خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com