نوچەنێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە نوسینێکدا رایگه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی كارێكه هه‌ر رووده‌دات و هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیریی و هێنانه ئارای ره‌وشێكی سوودمه‌ند و پڕ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه ژیان له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له وتارێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی) نووسیووه، ده‌ڵێت “سه‌ربه‌خۆیی كارێكه هه‌ر رووده‌دات و هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیریی و هێنانه ئارای ره‌وشێكی سوودمه‌ند و پڕ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه ژیان له ناوچه‌كه‌دا”.
بارزانی له ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا، باسی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه ده‌كات، كه ته‌مه‌نی هێنده‌ی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراقه و له‌و باره‌یه‌وه نووسیوویه‌تی “رۆژی 25-9ی ئەمساڵ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ریفراندۆمێکی مولزەمدا بڕیار دەدەن، کە ئایا لەگەڵ عێراق بمێننەوە یان سەربەخۆیی رابگەیەنن، دەنگدانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکە، کە هێندەی تەمەنی دەوڵەتی عێراق کۆنە و حکومەتی بەغداش ساڵانێکە هیوا و خواستەکانی گەلی کورد پێشیێل دەکات و وەک هاوڵاتی پلە دوو مامەڵە لەگەڵ کورد دەکات”.
بارزانی ده‌ڵێت “بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی چارەنووس، مافێکی رەوای هەرێمی کوردستانی عێراقە و ده‌ستكاری سنووری هیچ وڵاتێکی دراوسێ ناكات و نه‌ك ته‌نیا هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەنێک، بەڵکو دەبێتە هۆی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب لە عێراقدا بەهێزتر دەکات، له‌و رووه‌وه ئێمە ئامادەین هەموو نیگەرانییەکانی عێراقییەکان لەبەرچاو بگرین، کە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەیانە”.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا بۆ واشنتن پۆست بارزانی نووسیوویه‌تی “سەربەخۆیی کوردستان کارێکە هەر روودەدات، سەد ساڵ لەمەوبەر و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، بەڵێنی دروستکردنی دەوڵەت بە کورد درا و پاشان بەبێ ویستی خۆیان نیشتمانه كه‌مان بەسەر عێراق، ئێران، توركیا و سوریا دابەشكرا. بڕیار بوو ده‌وڵەتی تازە دروستکراوی عێراق، له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی یه‌كسان بێت له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام هەر زوو ئەو خه‌ونه گه‌شه بووه واقیعێکی تاڵ”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت “حکومەتە یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق کوردیان چەوساندووەتەوە و دواجار گەیشتە ئەوەی لە ساڵانی 1980، سەدام حسێن بە شێوەیەکی بەربڵاو گازی کیمیاویی بەسەر گوند و شارەکانی کوردستاندا باراند، زیاتر لە پێنج هەزار گوندی لەگەڵ زەوی تەخت کرد و خەڵکەکەشی لە ناوچەکانی باشووری عێراق گولله‌بارانکردن و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵی کردن”.
بارزانی ئه‌وه‌شی نوسیوه “سەد و هەشتا و دوو هەزار کەس (لە نێویشیاندا ئەندامانی بنەماڵەکەم)ی لە نێوبرد، كه دەتوانین بڵێین ژمارەی قوربانییەکان %5 خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبوون”.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن، کورد زۆر سەرسەختانە و بە هەموو توانایەکیانەوە کاریان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی نوێ کرد و رەشنووسی دەستوورێکی تازە بۆ عێراق نووسرا، کە مافی هەموو عێراقییەکانی لەبەرچاوگرتبوو. هەروەها مافی خۆبەڕێوەبردنی بۆ هەرێمی کوردستانیش تێدابوو، بەڵام دوای چواردە ساڵ، چەندین ماددە و بڕگەی سەرەکی دەستووری عێراق پشتگوێ خران و جێبەجێ نەکران و جێبەجێش ناکرێن، سیستەمی سیاسی شکستی هێنا و پەیوەندی نێوان سووننەو شیعەکانی عێراق بە شێوەیەک تێکچوو، کە سەرئەنجام داعش سەری هەڵدا و بووە کارەساتێکی گەورە بۆ هەموو عێراقییەکان بە کوردیشەوە”.
بارزانی ده‌شڵێت “هەمیشە دەگوترێت، کە عێراقێکی یەکگرتووی یەکپارچە، زیاتر دەتوانێت هاوڵاتییەکانی بپارێزێت، بەڵام ئێمە پێچەوانەی ئەوەمان بینی، کە داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر کوردستان و ئەو چەکە ئەمەریکییە بەهێزانەی بەکارهێنا، کە سوپای عێراق لە موسڵ بەدوای خۆیدا بەجێیهێشتن، ئەوکاتە حکومەتی فیدراڵی عێراق ئامادە نەبوو چەک بە پێشمەرگە بدات و بودجەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت، کە لە دەستووری عێراق بڕیاری لێ درابوو. ئەگەر ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆبووینایە دەمانتوانی هێزەکانمان پڕچەک بکەین و خۆمان باشتر بەڕێوەببەین و بە قوربانییەکی کەمتر و زووتریش شەڕی داعش ببەینەوە”.
بارزانی ده‌ڵێت: “شەڕ لە دژی داعش، مۆدێل و شێوازێکی هەماهەنگی تازەی لە نێوان کورد و عەرەب هێنایە ئاراوە کە دەکرێت لە داهاتووشدا سوودی لێ وەربگیرێت، لە شەڕی لەناوبردنی داعش لە عیراق، پێشمەرگە و سوپای عیراق وەک دوو سوپای هاوپەیمان هەماهەنگی دەکەن، هەر سوپایەک سەرکردایەتی خۆی هەیە، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عیراق و پێشمەرگە و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان بە ئاستێک بوو، کە هەرگیز بەو شێوەیە نەدەبوو ئەگەر عیراق خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت و کۆنتڕۆڵی بکات”.
له باره‌ی جه‌نگی تیرۆر و سه‌رچاوه‌كانی (ئاو و نه‌وت و گاز) بارزانی باسی هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانیان ده‌كات و نووسیوویه‌تی “دەکرێت هەماهەنگی دژی تیرۆر و هاوبەشیکردن لە سەرچاوەکان (لەوانەش ئاو و نەوت و گاز) هەبێت بە شێوەیەک، کە لە خزمەتی هەردوو وڵات‌دا بێت و ببێتە هۆی سەقامگیریی و ئاشتی لە نێوان عیراق و کوردستان، ئه گه ر ئه‌و ئابڵووقه‌یه نه‌بێت، كه عێراق خستوویه‌تییه سه‌ر هه‌نارده و هاورده‌كانمان، دەکرێت هەردوولامان بە هاوبەشی سامانە مرۆیی و سروشتییەکانمان پەرە پێ بدەین لە بازاڕێکی ئازادی هاوبەشدا، کە ئێستا لە ئارادا نییە”.
بارزانی ده‌ڵێت ”لە کاتێکدا ئەنجامی ریفراندۆم دەبێتە پابەندبوون و حکومەتەکانی داهاتووی کوردستان، پێویستە ئیلتیزامی پێوە بکەن و پێیەوە پابەندبن، بەڵام کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی پەیوەستە بە دانوستان لەگەڵ بەغدا و راوێژکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. دانوستانمان لەگەڵ بەغدا واقیعبینانە دەبێت. خاڵی هەرە ناکۆک ئەوە دەبێت، کە چ ناوچەیەک دێتە سەر کوردستان”.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا بارزانی نوسیوویه‌تی “به‌پێی ده ستووری عێراق، ده‌بووایه تا 31 دیسه‌مبه‌ری 2007، مادده‌ی 140 جێبەجێ بکرێت، به‌پێی ئەو ماددەیە، ده‌بووایه خەڵکی ئه‌و ناوچانه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، بەڵام دوای نزیكەی ده ساڵ، ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌و خەڵکە ده‌ده‌ین، ئێمە دەمانەوێت ئەو ناوچانە بێنە سەر هەرێمی کوردستان، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد‌دا دەنگ بۆ پەیوەستبوون بە هەرێمی کوردستان دەدەن. ئێمە بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت کێشەکانی پەیوەست بە سنوور و ناوچەکانی جێ ناکۆک، لە نێوان ئێمە و عێراقدا هەبێت، کە چارەسەرنەکردنیان دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانمان لە دواڕۆژدا”.
بارزانی ئه‌وه‌شی نوسیوە، کە “لەوەتەی کوردستان لە ساڵی 1991 خۆی بەڕێوەدەبات، بە هەموو شێوەیەک کارمان کردووە، کە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبێت. تورکیا گەورەترین وەبەرهێنەرە لە کوردستان و نەوت و گازیش لە رێگەی تورکیاوە دەنێردرێتە دەرەوە، کە خزمەت بە هەردوولامان دەکات. ئێمە لە کاتێکدا لە نیگەرانییەکانی وڵاتانی دراوسێ تێدەگەین لە بارەی ریفراندۆمەوە. دڵنیایی تەواویش دەدەین، کە کوردستانێکی دیموکرات و سەقامگیر، دەبێتە دراوسێیەکی باش بۆ ئەوان”.
بارزانی گوتی “بەها و دەوڵەمەندی کوردستان لە هەمەڕەنگی و فرە پێکهاتەکەیدایە. کوردستان وڵاتی کریستیان، ئێزیدی، تورکمان و شەبەکە، کە ناسنامەی جیاوازی ئەو پێکهاتانە لە یاساکانی کوردستاندا دانی پێدا نراوە، لە ساڵی 2003 ەوە بەهەزاران مەسیحی عێراقی لە شەڕو چەوساندنەوە لە ناوچەکانی عێراق هەڵاتوون و روویان لە کوردستان کردووە، دوای ئەوەی داعش‌یش، لە ساڵی 2014 دەستی بە سەر ناوچەیەکی بەرفراوانی عێراقدا گرت، کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەی عێراقی لە باوەش گرتووە، کە کەمترین یارمەتیان لە لایەن حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشکەش کراوە”.
بارزانی لە کۆتاییدا ده‌ڵێت “دوای زیاتر لە یەک سەدە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زۆر کورد لە عێراقدا بژی، بەڵام ئەو سیاسەتە، نە بۆ ئێمە و نە بۆ عێراقییەکان سوودی نەبووە. بۆیە ئێمە داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، رێز لە خواست و بڕیاری دیموکراتیانەی خەڵکی کوردستان بگرن. دڵنیاین لەوەی لە دواڕۆژدا کوردستان و عێراق لە بارودۆخێکی باشتردا دەژین”.