نوچە.نێت
گۆرانی بێژی تورک سیبل جان، لە قوبرص ئاهەنگێک ساز دەکات.
سیبل جان، تەمەن ٤٧ ساڵ ، یەکێکە لە گۆرانی بێژە بەناو بانگەکانی تورکیا، کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری هونەری دراما و گۆرانی وتن دەکات. بریارە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە قبرص چەند ئاهەنگێک ساز بکات.
لەلایەکی تر، بە پێی هەواڵەکانی رۆژنامەی تورکی، سیبل جان بریارە بەم نزیکانە ئەلبومێکی گۆرانی بڵاو بکاتەوە.
شایەنی باسە، سیبل، دوو جار هاوسەرگیری کردوەو خاوەنی کچ وکورێکە ، بەڵام لەئێستادا سینگڵ دەژی.