نوچەنێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستمان به دامه‌زراندنى 7 هه‌زار مامۆستا ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستی میلاكاتى قوتابخانه‌كان و داوایان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه ئه‌و ژماره مامۆستایه‌مان بۆ دابمه‌زرێنێت.
سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاندووە “له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، كه تایبه‌ت بووه به بوارى په‌روه‌رده، د.پشتیوان سادق، وه‌زیرى په‌روه‌رده، ڕ‌اپۆرتێكى پوختى له‌باره‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت له ڕابردوو و داهاتوودا خوێنده‌وه و تێیدا به‌وردى باسی له‌كێشه و گرفته‌كانى بوارى په‌روه‌رده كردووه”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له راپۆرته‌كه‌دا تیشكى خستووه‌ته سه‌ر گرفته‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌ت له رووى كه‌مى میلاكات و پێداویستییه‌كانى بیناسازى و بیناى نوێ و چاپكردنى كتێب.
سیوه‌یلى ئاماژه‌ى ئاشکرای کردووە، كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ خوێندنى 2017 – 2018 داواى دامه‌زراندنى 7 هه‌زار مامۆستاى له پسپۆرییه جیاوازه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى گرفتى كه‌مى میلاكات له ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كانى هه‌رێمدا كردووه. هەروەها دەشڵێت “تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نه‌دراوه‌ته‌وه”.