تەنها لە دوو پرۆژەدا مالیکی بەبڕی دەیان ملیار دۆلار گەندەڵی دەکات

0

تەنها لە دوو پرۆژەدا مالیکی بەبڕی دەیان ملیار دۆلار گەندەڵی دەکات

نوچەنێت

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەیان ملیار دۆلار گەندەڵی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو گەندەڵییانە تەنها دوو نمونەن، ئەگەر پێویست بکات لەداهاتوو، بەڵگەی زیاتر دەخەنەڕوو.

دوای ئەوەی مالیکی لە بەرنامەیەکی کەناڵی نالیا، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی بە گەندەڵی تۆمەتبارکرد، ئەمرۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەوەڵامی نوری مالیکیدا، بەبەڵگە زیاتر لە دەملیار دۆلار گەندەڵی مالیکی ئاشکرا کرد، لەوەڵامەکەی نوری مالیکی دا سەرۆکایەتی هەرێم رایگەند” بەڕێز مالیکی لەدیدارەکەیدا باسی گەندەڵی کردبوو، ئێمە سەبارەت بەو گەندەڵییەی لەسایەی مالیکیدا دەکرێن تەنها دوو نمونە باس دەکەین”.

سەرۆکایەتی هەرێم لە نمونەی یەکەمدا نزیکەی ٧ ملیار دۆلار گەندەڵی مالیکی ئاشکرا کردووەو نوسیویەتی”بەپێی بریاری سەرۆکوەزیران ژمارە ٩٣ی ساڵی ٢٠١١ و لەسەر داوای جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، بە نوسراوی ژمارە( م.خ/398) لە 29/3/2011  گرێبەستێکی وەهمی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای وەهمی بەستراوە بۆ بەرهەمێنانی  500 مێگاوات کارەبا بەرانبەر بە (6,348,000,000) شەش ملیارو سێ سەد و چل و هەشت ملیۆن دۆلار، بەڵام لەراستیدا نە کارەبا بەرهەمهات و نە پارەکەش دیارە!. لەکاتێکدا لەساڵی 2006ەوە بەڕێز مالیکی بەسەدان ملیار دۆلاری لەبەردەستدا بووە، کەچی نەکارەبانی بۆ هاوڵاتیان دابینکردو نە خزمەگوزارییە بنەرەتییەکانیشی پێشکەش بەناوچە هەژار نشینەکان کرد!”.

لە نمونەی دووەمدا جیا لەخستنەرووی گەندەڵییە داراییەکان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە مالیکی چاوپۆشی لەگەندەڵەکانی نزیکی خۆی دەکات و رایدەگەنێت”بەپێی نوسراوی دیوانی رەقابەی مالی (3787/1/3/4) وەزارەتی بازرگانی عێراق لەساڵی2008  هەڵساوە بە کڕینی زەیت و رۆن کە دەکاتە(٢٨٦،١،١٧٨) تۆن، لەکاتێکدا بەپێی پیلانی ساڵانەی( الشریکە العامە لتجارە المواد غذائیە)، عێراق ساڵانە پێویستی تەنیا بە(٤٧٣٠٠٠)تۆنە، جگە لەوەش دزییەکی ئاشکرا لە نرخەکەدا کراوە، بەهەمان شێوە بۆ شیر کە نرخەکەی (٤٥٣٥) دۆلار بووە، بەڵام ئەوان بە(٦٣٥٠) دۆلار عەقدیان بۆ کردووە، سەرەڕای ئەو دزییە گەورەیە، لەبەر ئەوەی وەزیری بازرگانی پێشوو سەربەخۆی بووە، جەنابی بالیکی ئەو مەلەفی گەندەڵییەی بۆ داپۆشیوە!”.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەش رادەگەنێت، ئەوەی کە خستویەتیە روو تەنها دوونمونەیەو ئەگەرنا”دۆسییەی گەندەڵی و هەستیارو مەترسیدارمان لەلاهەیە بیانخەینەروو ئەگەر پێویستی کرد لەداهاتوو ئەوانیش بڵاو ئەکەینەوە”.

لەوەڵامی قسەکانی مالیکیش لەبارەی گومرگ و داهاتی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکایەتی ئاشکرای دەکات”وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تۆمەتەکانی مالیکی دەداتەوە، دەربارەی گومرگ و بابەتی دارایی”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com