نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
عیرفان كه‌ركوكی، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی، رۆژی یه‌كشه‌ممه داوای كرد، توركمان به‌شداری گشتپرسی بكه‌ن و ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مافه‌كانی توركمان به‌دیده‌هێنێت.
كه‌ركوكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، به راشكاوی به گه‌لی توركمان ده‌ڵێم، پارێزگای كه‌ركوك به‌شێكه له خاكی پیرۆزی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك توركمان رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، به رۆژێكی مێژوویی داده‌نێین. ئاماژه‌ش به‌وه كرد، كه ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی ده‌نگی به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان داوه له كه‌ركوك.
گوتیشی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به روونی گوتوویه‌تی، كه حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی گشتپرسییه، چونكه ده‌زانن گه‌لی توركمان ته‌نها له رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌توانێت مافه‌كانی به‌دیبهێنێت.
كه‌ركوكی گوتیشی، پێموایه زۆرینه‌ی توركمان به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن له گشتپرسیدا، پارته‌كه‌شمان بابه‌ته‌كه بۆ توركمانه‌كان روون ده‌كاته‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی توركمان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندایه.
كه‌ركوكی باسی له نمونه‌یه‌ك كرد، كه ئه‌گه‌ر توركمانێك بیه‌وێت گه‌شتێك بكات، ئه‌وا ده‌چێت بۆ هه‌ولێر یان سلێمانی، ناچێت بۆ به‌غدا، چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی له رووی بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی توركمان په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه جگه له چه‌ند هۆكارێكی دیكه، كه وا له شه‌قامی توركمانی ده‌كات له گشتپرسیدا به به‌ڵی ده‌نگ بدات.