کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دوای پشووی جەژن دەست بە دامەزاندنی 60 هەزار کارمەند دەکات

0

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، دوای پشووی جەژنی رەمەزان، دەست بە دامەزراندنی 60 هەزار کارمەند بەشێوەی گرێبەست دەکات. ئاشکراشیان کردووە “بڕی پاداشت بۆ هەركەسێك، كە بەشێوازی كاتی دادەمەزرێ‌، 100 دۆلار دەبێت”.

رۆژی 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و زۆرینەی پارتە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە و رۆژی 25-9-2017 یان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دیاریکرد، ئەم بڕیارەش لە نێوخۆی عێراق و نێوەندە نێودەوڵەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

پێشتر کۆمیسیۆن بۆ گشتپرسی و هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان داوای نزیکەی 35 ملیۆن دۆلاری کردبوو. بڕیاریشە 60 هەزار کارمەند بە گرێبەست دابمەزرێنێ. پاش کۆبوونەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم بڕەپارەی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی خستە سەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و بڕی پارەکەش شەش ملیۆن دۆلار بوو.

هەندرێن محەممەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسیی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند: دامەزاندنی ئەو 60 هەزار كەسە كە بۆ رێكخستنی كاری سەر سندووقەكانی دەنگدانە، كارێكی ئاسان نییە ‌و كاتی دەوێت، بۆیە دوای پشووەكانی جەژن بە شێوازێك دەست بە دامەزاندنیان دەکرێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی هەڵبژاردن ‌و راپرسی ئەوەشی خستۆتەڕوو، دامەزاندنەكە بەشێوازی كاتی و بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت‌. گوتیشی: “بڕی پاداشت بۆ هەركەسێك كە بەشێوازی كاتی دادەمەزرێ‌، 100 دۆلار دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com