نوچەنێت
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە لە بەرزاییەكانی گەڕاو لە نزیك قەزای دووبزی سەر بە كەركوك داعش هێرشی كردە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەش دوای كاژێرێك شەڕكردن هێرشەكەی داعش تێكشكاند.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ئاوابوونی خۆری داعش لە موسڵ و نزیکبوونەوە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەو سنووە هێرشدەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سەرجەم هێرشەکانیشیان تێکشکێندراون.
شەوی رابردووش له گوندی جبوورهوه، كه دهكهوێته سهر دهریاچهی حهمرین، چهكدارانی داعش چهند گوللە تۆپێکیان ئاراستەی قەرەتەپە کردن، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لهدهستدا.
موقەدەم حەمەڕیشە، ئامیرفەوجی چواری لیوای یەكی نەوت بە (رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 5:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 25-6-2017، لە بەرزاییەكانی گەڕاو لە نزیك قەزای دووبزی سەر بە كەركوك داعش هێرشی كردە سەر پێشمەرگە.
وەک فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاماژەی پێدا، هێرشەكەی چەکدارانی داعش نزیكەی كاژێرێك بەردەوام بووە، بەڵام توانیویانە بەباشی وەڵامیان بدەنەوە و تێكیانبشكێنن. لەبارەی زیانی شەڕەكەش موقەدەم حەمەڕیشە گوتی، زیانی داعش زۆر بووە، ئەوانیش دوو پێشمەرگەیان بەسووكی بریندار بوون.