
سەرۆکایەتی هەرێم بەڵگەکانی بڵاو دەکاتەوە بۆ بەتاڵکردنەوەی قسەکانی مالیکی
نوچەنێت
دوای ئەوەی مالیکی لە کەناڵی نالیا چەند تەوەرێکی ورژاند لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی راگەیاند، و سەرجەم قسەکانی رەتکردەوە، ئەمرۆش سەرۆکایەتی هەرێم بەبەڵگە وەڵامی مالیکی دەداتەوە، بەڵگەکانی هەرێم سەرجەم قسەکانی مالیکی بەتاڵ دەکەنەوە لەبارەی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی کوردستان، لەوەڵامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا چەندین بەڵگەی رەسمی و دەستنوس بڵاو کراوەتەوە، کە سەلمێنەری ئەوەن مالیکی پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە، دەستوری عێراقی پێشێل کردووەو، بەنیازی شەڕ و تێکەڵکردنی سوپاس بە ململانێ سیاسیەکانی عێراق دەستی وەرداوەتەوە کاری باری سوپاوە، لەبارەی گەندەڵێ و چەند پرسێکی تر سەرۆکایەتی هەرێم بەڵگەی خۆی دەخاتە روو.
بۆ خوێندنەوەی وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێم کلیک بکە …