نوچەنێت
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، دەستەیەک پێشمەرگە و ئەندامانی رێکخستنی نهێنیی لە شاری سنە دەکەونە بۆسەی هێزێکی سوپای پاسداران و بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانیان بەختکرد. بە گوێرەی راگەیەنراوەکە “هێزەکەی پاسدارانیش چەندین کوژرا و برینداری داوە”.
رۆژی هەینی 23-6-2017، لە راگەیێندراوێکدا سوپای پاسداران رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکیان لە پارێزگای سنە لەگەڵ تیمێکی چەکدار تووشی پێکدادان بووە، سێ کەس لە چەکدارەکان کوژراون و کەسێکیش بە برینداری دەستگیرکراوە. کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش لەبارەی پێکدادانەکە روونکردنەوەی داو گیانلەدەستدانی سێ پێشمەرگەی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆمەڵە، لە پێکدادانەکەدا سێ ئەندامیان بە ناوەکانی (سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری) دوای شەڕێکی نابەرامبەر گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئاماژە بە دەستگیرکرانی هیچ ئەندامێکیان نەکراوە.
دوای 25 ساڵ رۆژی 19-6-2017 كۆمهڵهی شۆڕشگێڕان یادی رۆژی پێشمهرگهی له شاخ و نزیك سنوورهكانی رۆژههڵاتی كوردستان كردهوه.
كۆمهڵه لە ساڵی 1979 خهباتی ئاشكرای راگهیاندووه، ساڵی 2012 لهگهڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووەته هاوپهیمان و ئێستاش له شاخ و ژیانی چهكداری هاوپهیمانێتییان رهنگیداوهتهوه.
بههاری 2015 دوو لایهنی دیموكرات دهستیان به خهباتی چهكداری له شاخ كردهوه، ئێستاش لهگهڵ كۆمهڵهدا به درێژایی نزیكهی 60 كیلۆمهتر له نزیك سنوورهكانی رۆژههڵاتی كوردستان جێگیربوونه.
دەقی راگەیێندراوەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران:
کۆمەڵانی خەباتکاری خەڵکی کوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی گیان بەختکردوان
هاوڕێیانی تێکۆشەری ریزەکانی کۆمەڵه
بە داخی و پەژارەیەکی زۆرەوە پێتان رادەگەیێنین کە بەرەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دەستەیەک پێشمەرگە و هاورێیانی رێکخستنی نەهێنی کۆمەڵه لە ناو شاری سنه کەوتنه کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سێ کەس لە هاورێیانمان بە ناوەکانی سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری دوای شەڕێکی نابەرابەر و قارامانانە گیانی ئازیزیان لەپێناو ئامانجه بەرزەکانی گەلی کورد و کۆمەڵه بەخت کرد.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵه وێرای دڵگرانی سەبارەت بەو رووداوە دڵتەزێنه، سەرەخۆشی گەرمی خۆی و هەموو ریزەکانی کۆمەڵه ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەو گیان بەختکردوانه دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت، هەموو خەڵکی کوردستان و سەرجەم ریزەکانی کۆمەڵەش دڵنیا دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە گرتن و کوشتن و کەمین دانان بۆ تێکۆشەرانی گەلی کورد هەروەک تا ئێستاش نیشانی داوە نەیتوانیوە ورەی قارەمانانەی رۆڵە تێکۆشەرەکانی گەڵەکەمان دابەزێنێت.
هەروەها هەموو دوستان و هاورێیانی کۆمەڵه و بزووتنەوەی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە هاورێیانی ئێمه بە ورەیەکی بەرز و خۆراگرییەکی کەم وێنەوە حەماسەیەکی پڕشەنگداری دیکەیان بۆ کۆمەڵه و گەلی کورد تۆمار کرد. لەو شەڕە نابەرابەرەدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی چەندین کوژراو و برینداریان بەرکەوتوە و هاورێیانی ئێمه بۆ جارێکی دیکەش نیشانیاندا کە سنە شاری هەمیشه کۆمەڵەیه و دەسەڵاتی نەگریسی کۆماری ئیسلامی هەرگیز ناتوانێت ورەی مقاومەتی رۆلەکانی ئەو شاره قارەمانه لەناو بەرێت.
بەرز و بەڕێز بێت یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
23،06،2017 زایینی
٢ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی