دوای سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دیسان هەناردەی ئەمریکا دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-رووداو

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی کەشتییەکی نەوت هەڵگر بەرەو ئەمریکا کەوتووەتەڕێ و بەو پێیەش دوای 3 ساڵ بۆ یەکەمجارە نەوتی هەرێمی کوردستان دیسان هەناردەی ئەمریکا دەکرێتەوە.

هەفتەی رابردوو کەشتی نەوت هەڵگری “ئافراماکس نێڤێرلاند” بەندەری جەیهانی جێهێشتووە و دوو رۆژ لەمەوبەر دەریای ناوەڕاستی بڕیوە و بەرەو کەنارە ئاوییەکانی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێکەوتووە.

چەندین کەشتی بچووک نەوتی هەرێمی کوردستانیان لە ساڵی 2014 دا گواستەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام کاتێک کەشتی “کالاڤرتا، هەڵگری 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، بەرە کەنارەکانی تەکساس بەڕێکەوت، رووبەڕووی کاردانەوەی تووند و یاسایی حکومەتی عێراق بووەوە و لە دادگای شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس، سکاڵا دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

بەپێی شارەزایان ، هەرێمی کوردستان بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆیی دەڕوات و لەبەر ئەوەش دەیەوێت بازاڕی نەوتی خۆی فراوانتر بکات و زیاتر سەربەخۆبێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com