نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی باڵیۆز و كونسولخانه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22-6-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵیۆز و كونسولخانه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی پاتریك سیمۆنێت، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عراق كرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە، شاندی میوان وێرای بەزنرخاندنی قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی دوا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه‌یان به‌وه داوە كه”یه‌كێتی ئه‌ورووپا خوازیاره ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش نه‌گۆڕیت، له‌مباره‌یه‌وه به پێویستیان زانی به هاوكاریی دۆستان، گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت”.
لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا كرد و دید و بۆچوونه‌كانی شاندی میوانی به‌رز نرخاند و ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به پێویست زانی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پێویستیان به‌وه‌یه ده‌ست به دیالۆگێكی جددی له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە “هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەبارەی پرسی ریفراندۆمیش بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە، كه ئه‌مه خواست و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی داهاتووی خۆیەتی.
هەروەها جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و دەشڵێت” هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی گه‌وره به‌ده‌ست هاتوون و له هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌رده‌وام ده‌بن”.