نوچه‌نێت- فرانس 24
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فرانس 24، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، بڕیاری گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ئێستا زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه دۆخه‌كه هه‌ر وه‌ك ئێستا ده‌مێنێته‌وه.
بارزانی گوتیشی، گشتپرسی رێگه له روودانی كاره‌سات ده‌گرێت له ناوچه‌كه‌دا و نازانم كه‌ی رووده‌دات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت، ناشمانه‌وێت شه‌ڕی خوێناوی رووبدات.
هه‌روه‌ها گوتی “به‌یانی من لێره نابم، هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌بادیش به هه‌مان شێوه، بۆیه نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێمان هه‌یه، به‌وپێیه‌ی له به‌غدا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه هاوبه‌شی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به رووی ئه‌گه‌ری دیكه‌دا ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی جه‌نگ له‌سه‌ر سنوور یان بابه‌تی دیكه، به‌بێ بوونی خاڵی هاوبه‌ش، بۆیه ده‌مانه‌وێت سود له دۆخی ئێستا وه‌ربگرین بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، كه جارێكی دیكه خۆی كاندید ناكاته‌وه.