نوچه‌نێت- واشنتۆن پۆست
نوێنه‌ری حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی، میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق، دوای شكانی داعش له موسڵ، سه‌قامگیری ناوچه كوردییه‌كان ده‌شێوێنن.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی گوتی، نیگه‌رانین له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ئه‌ندام و گروپی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، به‌جۆرێك، کە ئێمه دڵنیا نین له‌وه‌ی، کە ئایا له‌ژێر فه‌رمانی سوپا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان.
نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن جه‌ختیشی كرده‌وه ” زۆرینه‌ی ئه‌و میلیشیایانه راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و فه‌رمان وه‌رده‌گرن”. گوتیشی “لكاندنی حه‌شدی شه‌عبی به سوپای عێراقه‌وه، له نیگه‌رانی ئێمه كه‌م ناكاته‌وه، چونكه له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك له دژی كورد، نازانرێت به‌رپرسیارێتیه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كێ”.
سه‌باره‌ت به پرسی گشتپرسیش، كه وا بڕیاره له 25 ی مانگی ئه‌یلولدا ئه‌نجام بدرێت، نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم دەڵێت “ئه‌گه‌ر ئێستا له‌م كاته‌دا و له رۆژانێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا گشتپرسی ئه‌نجام نه‌ده‌ین، ئه‌ی كه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین؟ له‌دوای 2003 و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ، گه‌شبین بووین به‌وه‌ی، كه له‌رێگه‌ی سیستمی فیدراڵی و دیموكراتییه‌وه، كه‌مێك له سه‌ربه‌خۆییمان هه‌بێت، به‌ڵام وانه‌بوو”.