
لە کەرکوک قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی كوردستان سوتێندرا
نوچەنێت
دوێنێ لەکەرکوک قوتابخانەی ناوەندی کوردستان، ئاگری تێبەردراو تا ئێستا هۆکاری سوتاندنی ئەو قوتابخانەو ئەنجامدەرانی دیارنین، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە رایدەگەیەنێت، لەکاتی سوتاندنەکە دوو کۆمپیوتەری قوتابخانەکە بردراوە، بەڵام نازانێ بەچ مەبەستێک بووە.
كات ژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه سوتێندرا له مباره‌یه‌وه مامۆستا جه‌بار عه‌بدوڵا به‌رێوبه‌ری ناوه‌ندی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت دا به ( كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند، وه‌ك پشكنینی سه‌ره‌تای بۆمان ده‌ركه‌وتوه 2 لابتۆپ دزراوه جگه له‌وه‌ی ژوری كۆگای قوتابخانه‌كه و ژوری كۆمپیوته‌ر سوتاوه، بەڵام نازانین ئه‌و لاپتۆپانەی دزراوه چێ تێدا بوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ژوور ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی تێدایه، نازانین تاكو ئێستا لێدزراوه یاخوو نا، ئێستا به‌رێوبه‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه، كاری خۆیان ده‌كه‌ن، بزانین دەگه‌ین به چ ئه‌نجامێك ، قوتابخانه‌ی كوردستان یاخوود قازی محه‌مه‌د ده‌كه‌وێته بەر‌امبه‌ر پردی خاسه، ته‌نیشت ئه‌سواق مه‌ركه‌زی و پێشوتر به اعدادیه قائد صدام به ناوبانگ بوو و له ساڵی 1970 دامه‌زراوه.
کاروان ساڵحی