تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له كاری هاوبه‌ش ساردنه‌بوونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “دوای جه‌ژن راسته‌وخۆ سه‌ركرده‌ی سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه و هه‌وله‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ لە یەک نزیك بوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و خۆ ریكخستنه‌وه‌یان بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو. هه‌روه‌ها پێهێنانی لیستێكی ئیسلامی فراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌کە ده‌سته‌یه‌كی باڵایان پێكهێناوه، به ناوی ده‌سته‌ی بالای كاری هاوبه‌ش (سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش).
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ساردبوونه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له پێكهێنانی به‌ر و كاری هاوبه‌ش رایگه‌یاند: لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و ریخکراوه ئیسلامییه‌كان به هیچ جۆرێك له كار و پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی ئیسلامییه‌كان ساردنه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان بلاوده‌كرێته‌وه دووره له راستییەوە و دوای جه‌ژن راسته‌وخۆ سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌کە ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ساردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌لی ئیسلامی له كاری هاوبه‌شی ئیسلامی عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە كۆمه‌ڵ له ئیمه و یه‌كگرتوو مكوڕتره له به ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، هه‌تا دروستكردنی لیستی ئیسلامی هاوبه‌ش.
وه‌رتێ گوتی، پڕۆژه‌کەمان ته‌نها بۆ دروستكردنی لیستێكی ئیسلامی نییه، به‌ڵكو بۆ یه‌كخستنی بیر‌و بۆچوون و هه‌نگاوی هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانه له سه‌رجه‌م پرسه جیاوازه‌كاندا.