نوچەنێت
پارێزگاری كه‌ركوك رایدەگەنێت، ئه‌نجامدانی گشتپرسی پرۆسەیەکی دیموكراتییه بۆ زانینی رای هاوڵاتییانە. دەشڵێت “پارێزگای کەرکوك ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە”.
بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری کەرکوك، ئه‌مڕۆ دووشەممە 19-6-2017 له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوك رایگەیاندووە “جموجوڵی داعش له ناوچه‌ی حه‌وزی حه‌مرین رووی له زیادبوونه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین دروستده‌كات”.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتیشی “ئه‌م جموجوڵانه‌ش چاوه‌ڕوانكراوبوو، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و هه‌ڵاتنی تیرۆرستان به‌ره‌و حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌رورووبه‌ری”.
سەبارەت بە گشتپرسی، پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژەی بەوەداوە، کە ئه‌نجامدانی گشتپرسی كارێكی دیموكراتییه بۆ زانینی بیروڕای هاوڵاتییان. هەروەها ئاماده‌یی پارێزگای كه‌ركوكیشی راگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گشتپرسی لەو پارێزگایە.