مەحموود سەنگاوی: سوورین لەسەر گشتپرسی و چاوەڕوانیش ناکەین ئەمریکا و روسیا بڵێن بیکەن یان نا

0

نوجەنێت-ئەنادۆڵ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر گشتپرسی و چاوەڕوانیش ناکەین ئەمریکا و روسیا و دنیا بڵێن گشتپرسی بیکەن یان نا، دەشڵێت “دوای شەڕی داعش دەیان شەڕی دیکە چاوەڕێمان دەکات”.

رۆژى 7-6-2017 جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسییەکانى دیکە لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و 25-6-2017یان بۆ ئەنجامدانىگشتپرسی دیاریکرد، هەروەها ڕۆژی 13ی ئەم مانگەش مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بڕیاردرا پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و لە دانیشتنی دووەمی پەرلەمانی کوردستانیشدا دوای کاراکردنەوەی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە، لەمیانەی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمێکی تایبەتی ھاوکاری کردنی کەسوکاری شەھیدانی دەستی داعش، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو گوتوویەتی “نابێت پێمان وابێت، کە دوای شەڕی داعش ئیتر شەڕ نەماوە، دوای ئەو شەڕە دەیان شەڕی تر ھەیە چاوەڕێمان دەکات، ھەروەھا دەیان لا ھەیە، کە پێی وایە ئەو ئازادییەی لە کوردستان ھەیە زۆرە و پێی وایە کەمی بکاتەوە”.

لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسییەوە رایگەیاندووە “وەک یەکێتی سوورین لەسەر گشتپرسی و چاوەڕوانیش ناکەین ئەمریکا و روسیا و دنیا بڵێنگشتپرسی بیکەن یان نا، گشتپرسی دەکەین بۆ سەربەخۆیی و ئازادی، بەڵام گشتپرسی بۆ موزایەدەی سیاسی نا، گشتپرسی دەکەین، بۆ ئەوەی میللەتەکەمان لەژێر چەپۆکی داگیرکاری رزگاری ببێت و بە ئازادی بژی”.

سەنگاوی ئەوەشی گوتووە، کە “پێویستە تەنگبینی حزبایەتی کوێرمان نەکات و وامان لێنەکان، کە زیان بە میللەتەکەمان بگەیەنین لەبەر تەنگبینی حزبایەتی”. داواشی لە لایەنەکانی هەرێم کردووە، کە لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە بگەنە چارەسەر و پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە بەبێ مەرج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com