ئەنجلینا جولی، دراوسێکانی بێزار ئەکات

0

نوچە.نێت

دوای ئەوەی ئەنجلینا جولی لە براد بیت جیابویەوە، لە ئێستادا لەلوس ئەنجلوس لەگەڵ ٦ مناڵەکەی دەژی، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە دراوسێکانی لە ئەنجلینا بێزارن.

 بەپێی ماڵپەری “رادار أونلاين” دراوسێ نزیکەکانی ئەنجلینا جولی، باس لەوە دەکەن کەبون بە دراوسێی ئەنجلینا وەک خەوێکی ناخۆش وایە، دەڵێن کە ” زۆر بێزارن و هیچ مورتاح نین کە بون بە دراوسێی ئەنجلینا جولی”.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوە بیانیە ” هۆکاری بێزاربونی دراوسێکانی ئەنجلینا جولی، دەگەرێننەوە بۆ ئەو بارهەڵگرانەی کە رۆژانە کەل وپەلی خێزانەکە دەگوازنەوە و رێگاکانی هاتوچۆ قەپات دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو کە ”  بریارە مناڵەکانی ئەنجلینا جولی کاتێ لە لەماڵەوە دەبن دەیانەوێت دەست بەخوێندن بکەن و بارهەڵگرەکانیش کەلو پەلی خوێندن و خێزانەکە دەگوێزێتەوە بۆیان، هەربۆیە بوەتە هۆی بێزارکردن هەموو دراوسێکانی و هیچ کەسیش لەو ناوچەیە مورتاح نیە بەدراوسێی ئەنجلینا جولی.
1020203828

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com