نوچەنێت
میدیاکانى یەکێتى ڕایانگەیاندووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان دەكات.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆبووەوە و رایانگەیاند، جگە لە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.
هەفتەی رابردوو وهفدی باڵای یهكێتی و پارتی بهسهرۆكایهتی كۆسرهت ڕهسوڵ عهلی جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یەکێتى و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دوور لهچاوی كامێراکان كۆبوونهوه و ڕێککەوتن پەرلەمانی کوردستان بەدەستەی سەرۆکایەتی ئێستاوە کارابکرێتەوە، بەڵام پاش یەکەم دانیشتن دەستەی سەرۆکایەتی بگۆڕدرێت، دواتریش بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پێشنیازەکەیان ڕەتکردەوە رایانگەیاند، هەر شێوازێک بۆ دەستبەکاربوونەوەى مەرجدارى پەرلەمان قبوڵ ناکەن.
کەناڵى گەلی کوردستان، کە سەر بە یەکێتییە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى بە کۆى دەنگ رایگەیاندووە “خەبات بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەكان بەردەوام دەبێت و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمى کوردستان دەکەن”.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئاماژەى بەوەشکراوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا یەكێتی نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەسنیشان بكات.