
مەلیک و شازادەی جێنشین و دانیال هاوسەری شازادە . Foto: Scanpix
بە ئامادەبوونی مەلیک و سەرۆک حکومەتی سوید سیاسیەکان کچەزای مەلیک ناوی لێنرا
ئالان عومەر. نوچەنێت
ماوەیەک لەمەو بەر شازادەی جێنیشینی سوید، کچێکی بوو بووە دایک، ئەمرۆ سێشەممە لە گەورەترین کلێسا لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید و لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی پاشاو بنەماڵەی پاشاو بەرپرسانی کۆشکی پاشایەتی و سەرۆکی حکومەتی سوید و زۆرێک لەسیاسیەکان و نزیکەی ٤٠٠ میوان، کچەکەی شازادە ناوی لێنرا.
گەورە قەشەیەکی سوید وەک نەریتی کریستیانەکان دوای ناو لێ نانی، شازادەی بچوکی بەو دڵۆپە ئاوانە پیرۆز کرد، کە لە کایناوەکانی دوورگەی ئۆلاندەوە هێنرابوون.
بۆ بینینی مەراسیمەکە بەڤیدیۆ کلیک بکە….

مەلیک و شازادەی جێنشین و مناڵەکەی، هاوسەری شازادەی سوید

ڤیکتۆریا شازادەی جێنشین، دانیال هاوسەری شازادە، کچەکەی شازادەی جێنشینی سوید.Foto scanpix