خورماتوو: پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند و ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستپێکرد

0

نوچەنێت
لە خورماتوو هێرشێکی چەکدارانی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرا و هەموو چەکدارەکان کوژران، لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک بریندار بووە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەلایەن پیشمەرگەوە دەستیپێکردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-6-2017 چوار چەکداری داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیانکردە سەر بارەگای فەوجی چواری لیوای 16 لە رۆژئاوای باکووری خورماتوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەکدارەکان، کە پاکستانی و ئێندۆنووسی بوون، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاژێر رووبەڕووی هێزەکانی پیشمەرگە بوونەتەوە و دواتر چوونەتە نێو ژوورێکی فەوجەکەوە. کاتێکیش، کە پێشمەرگە ژوورەکە گەمارۆ دەدات ناچاریان دەکەن بە خۆتەقاندنەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکان “پێشمەرگە لەو هێرشەدا جگە لە بریندارێک هیچ زیانێکی نەبووە، پێشمەرگە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەو سنوورە، بۆ دۆزینەوەی ئەو دەرچەیەی، کە ئەو چەکدارانەی داعش لێوەی هاتوون و گەڕان بە دوای چەکداری دیکەیش.

x 4

تەرمی چەکدارانی داعش

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com