نوچه‌نێت- گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راپۆرتێكی مارتن شۆلۆفی په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پلانی ئێران له عێراق و سوریا بڵاو كردوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، شارۆچكه‌ی به‌عاج بووه‌ته شوێنێكی گرنگ له پلانه‌كه‌ی ئێران و حه‌شدی شه‌عبیدا، دوای ئه‌وه‌ی، كه پێشتر هیچ گرنگییه‌كی نه‌بووه ئه‌و شارۆچكه‌یه. ده‌شڵێت، په‌یامنێره‌كه‌یان قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و گوتوویانه، هه‌رگیز لێی ناچنه ده‌ره‌وه و بووه‌ته بنكه‌ی سه‌ره‌كییان، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و راره‌وه دابین ده‌كات، كه ئێران به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
نوسه‌ر باسی ئه‌و وێرانكارییه ده‌كات، كه به‌سه‌ر شارۆچكه خاڵی له دانیشتوانه‌كه‌دا هاتووه، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نه‌بووه له‌وه‌ی، كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و دروشمانه له‌سه‌ر دیوار و دار و پردی شارۆچكه‌كه بنوسن، بۆ سوپاس كردنی قاسم سوله‌یمانی، بۆ نمونه نوسیوویانه “له موسڵه‌وه تا به‌عاج، سوپاس بۆ سوله‌یمانی”. هه‌روه‌ها ئاڵاكانیان به هه‌موو جیگایه‌كی ناوچه‌كه‌دا بڵاو كردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه شۆلۆف چاوی به ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتووه گوتوویه‌تی “ئه‌مه دوا پێگه‌ی داعشه، خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی تیرۆرستان بووه له توركیاوه، شوێنێكی ستراتیژییه بۆ ئه‌وان”.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه حه‌فاره و شۆفڵ و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی كاركردن، سه‌رقاڵی فراوان كردنی شه‌قامه ته‌سكه‌كانن به‌ره‌و سنوری سوریا، ئه‌و راڕه‌وه دروستده‌كه‌ن به‌ره‌و سوریا، كه به‌عاج سه‌نته‌ره‌كه‌یه‌تی.
شۆلۆف له زاری به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گواستوویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت “به‌عاج به‌جێناهێڵین، ده‌بێته بنكه‌ی سه‌ره‌كیمان له ناوچه‌كه”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، كه له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه، بنكه‌یان له‌وێ دروستكردووه. ده‌شڵێت هاتنه ناوه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌عاج، زۆر خێرا بوو، به‌بێ پاكردنه‌وه‌ی له بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، كه داعش له سه‌دان ماڵی شارۆچكه‌كه‌دا چاندوونی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی گوتی “ئێره گرنگه و كاری زۆر ده‌كه‌ین لێره”.
راپۆرته‌كه له زاری به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گواستوویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و راڕه‌وه وشكانییه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئێران، چونكه ده‌توانێت پشتیوانییه‌كانی له عێراقه‌وه بۆ سوریا و له‌وێشه‌وه بۆ لوبنان بگه‌یه‌نێت، كه به‌عاج خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌و راڕه‌وه ده‌بێت، له‌وێوه بۆ سنوری سوریا و مه‌یادین و دێرزور، كه تا ئێستاش له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
نوسه‌ر جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه بوونی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی سه‌ر به قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر سنور لای سوریاوه، پێكهه‌ڵپژانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م میلیشیایانه هه‌وڵیاندا بنكه‌ی ته‌نف كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوری سوریا به بۆردی شه‌تره‌نج ناوده‌بات، كه هێزه گه‌مه‌كه‌ره‌كان له ركابه‌رییه‌كی توندان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی جێ هه‌ژموونی خۆیان. ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، روون نه‌بووه له‌وه‌ی، كه ئایا هێزه‌كه‌ی سنوری سوریا تێده‌په‌ڕێنن، گوتی “داعش هێشتا له حه‌وزی فوراتدا بوونیان هه‌یه له سنوری نێوان سوریا و عێراق”، گوتیشی “ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌وێ بمێننه‌وه، ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی سه‌ربازی لێره ئه‌نجام بده‌ین، كه له‌وانه‌یه ساڵێك یان زیاتری پێویست بێت”.
موهه‌ندیس هه‌روه‌هادەڵێت “رێكخراوی قاعیده تێكشكا، له شێوه‌ی رێكخراوی داعشدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێكمان وێران نه‌كردایه، ئه‌وا ئه‌م ناوچه‌یه هه‌مووی ده‌كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش، به‌ڵام به ناوێكی جیاواز”.
یه‌كێك له به‌رپرسه دیاره‌كان ده‌ڵێت، شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه، له سوریاوه ده‌توانین ناوچه‌كه سه‌قامگیر بكه‌ین، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین تا كۆتایی”.
گاردیان له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، زۆر به وریاییه‌وه لێدوان ده‌دات، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان له سوریا یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، كه رێزی خۆی بگرێت، ده‌بێت راوه‌دووی تیرۆرستان بنێت، وه‌ك به‌رگرییه‌ك له خۆی”.