تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی و پارتی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌شڵێت “یه‌كێتی له رابردوودا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌ره‌ی كرد”.
بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هێشتا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌جۆرێك پارتی و یه‌كێتی له دواین كۆبوونه‌وه‌یاندا رایانگه‌یاند، پارتی رازی بووه، د.یوسف محمد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ یه‌ك كۆبوونه‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و دواتر گۆڕانكاری له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له روونكردنه‌ویه‌كدا ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی و یه‌كێتی ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند “كاراكردنه‌وه‌ی به مه‌رجی په‌رله‌مان قبووڵ ناكه‌ین”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دواین هه‌وله‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پارتی و یه‌كێتی به تایبه‌ت یه‌كێتی، له هه‌وله‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بین به ده‌م ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پرۆسه‌ی ریفراندۆمیش به یاسایی بكه‌ین.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێتی نه‌یویستوه پۆسته‌كانی گۆڕان پڕبكاته‌وه و ویستوویه‌تی لایه‌نه‌كان به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چارەسەر بكه‌ن، ئه‌و لایه‌نه‌ی نایه‌ت به‌ده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێوسته وه‌ڵامی پێبێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، یه‌كێتی له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كۆتا كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد، كه حكومه‌تی هاو‌به‌شی زۆرینه‌ی له‌گه‌ل پارتی پێكنه‌هێنا، چونكه ریگه‌یه‌كی یاسایی و شه‌رعیش بوو، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وكات له‌به‌ر جێبه‌جێكردنی پرنسیپی چه‌پكه گوله‌كه‌ی مام جه‌لال ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ ته‌نها ده‌ڵێم “لكل حادث حدث”.