نوچەنێت
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت، تاوەکو بکرێت بەبێ گۆڕان پەرلەمان کارا ناکەینەوە و دەشڵێت “دەرگا لەکەس داناخەین و حەز ناکەین دەرگامان بەسەردا دابخەن”.
ئەمڕۆ شەممە 17-6-2017، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی له پرسهی هاوژینی عومهر دهبابه ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی یهكێتی، لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند “تاوەکو بکرێت بەبێ گۆڕان پەرلەمان کارا ناکەینەوە، هەروەها پێمانخۆشە برادەرانی گۆڕان بەشدار بن لە کۆمیتەی گشتپرسیدا”.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رەتیشیکردەوە، کە دەستپێشخەری نوێیان هەبێت و گوتی “هەر ئەو دەستپێشخەریەی، کە پارتی و یەکێتی خستیانە بەردەم گۆڕان، ئێمە و یهكێتی دهرگا بهرووی بزووتنهوهی گۆڕاندا داناخهین، بۆ كاراكردنهوهی پهرلهمان و هیواداریشن، کە گۆڕانیش دهرگامان بهروودا دانهخات”.
میرانی لەبارەی رەتکردنەوەی پێشنیازەکەیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن گۆڕانەوە، دەڵێت “ئێمە لە دۆخی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان تێدەگەین، کەگەرماوگەرمی وەفاتی خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروانە، هیوادارین هەموو لایەک پشوومان درێژبێت، ئەوەی لە خەڵکی دیکە قبووڵی دەکەین با لە یەکدی قبووڵ بکەین”.