نوچەنێت-رووداو
جێگری سه‌رۆكی هوداپار له‌باره‌ی گشتپرسی باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، رێز له بڕیاری گه‌لی كورد ده‌گرین.
رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، لە سەلاحەدین نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، بڕیاردرا رۆژی 25-9-2017 گشتپرسی لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.
محه‌ممه‌د یاوز ، جێگری سه‌رۆكی هوداپار له‌دوای خوانی به‌ربانگ بۆ ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی پارته‌كه‌ی له شاری رووحا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ی گشت‌پرسیی باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، رایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی وڵاتانی ئیسلامی‌دا نین، چونكه ئه‌مه پیلانی وڵاتانی ئیمپریالیزمە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو، دابه‌شبوون تاكه هۆكار بوو، ئه‌وسا پێویسته گه‌لان گشت‌پرسیی بۆ چاره‌نووسی خۆیان بكه‌ن”.
یاوز له‌باره‌ی گشتپرسی خه‌ڵكی كوردستان گوتی “گه‌ل دوایین بڕیاری خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ئه‌نجامه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، رێز له بڕیاری گه‌لی كورد ده‌گرین”.