نوچەنێت
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و کەسایەتی و سیاسەتمەداری ناوداری جیهان، كە بە دۆستی كورد ناسراوە، پێیوایه ئێستا كاتیه‌تی كورد سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یەنێت و نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووباره بكێشرێته‌وه و كوردیش رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بگێڕێت.
بێرنارد كۆشنێر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئێس ئێس)ی فه‌ره‌نسی له‌باره‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: 50 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌م كورد بگاته سه‌ربه‌خۆیی خۆی. كورده‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراتی خه‌باتی زۆریان كردووه، سه‌ربه‌خۆییش باشترین رێگایه و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پشتگیری لێ بكات و ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌وێدا تێپه‌ڕێ”.
كۆشنێر ئاماژە بەوە دەکات “ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به بیانووی ئه‌وه‌ی یاساكان رێگه نادەن پشتگیری له كورد بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه پێویسته یاساكان بگۆڕن، چونكه هه‌ڵه‌ی تێدایه”.
ئەو کەسایەتییە ناودارەی فەرەنسا دەڵێت “هه‌ر هیچ نه‌بێت با له هاوڵاتیانی كورد بپرسن چیتان ده‌وێت و پاشان رێز له‌و ئیراده‌یه بگرن، نه‌ك ره‌تی بكه‌نه‌وه و دژایه‌تی بكه‌ن”.