نوچەنێت
هونەرمەندێکی نیگارکێش، پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، پەیمانت دەدەمێ، لە ماوەی 25 رۆژی بەر لەوادەی بڕیاری ریفڕاندۆم دەنگی سی هەزار کەست لە کوردانی (نەخێر) بۆ بگۆڕم بە (ئەرێ) بە نوسینی ژییرمەندانەی هەستی نەتەوایەتی.
دەقی پەیامەکە:
پەیامێکی گرنگ بۆ رێزدار
کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشور
ئەز وەک تاکێکی کوردی باشور، کە ناسراوم لە زۆر بواری چاند و هونەر و نڤیسکاریی و رۆژنامەڤانیا.
پەیمان دەدەم گەر لەو 37 ملیۆن دۆلارەی بۆ ریفڕاندۆم تەرخانت کردووە، تەنیا سێ دەفتەر، کە دەکاتە سی هەزار دۆلار ببەخشییتە “بورهان هەژار” وەک نیگارمەند، نڤیسکار و هۆزانڤانێک، بۆ وەشانبوونی بەرهەمەکانم، تا 1-9 ی ئەم ساڵ، ئەوا پەیمانت دەدەمێ، لە ماوەی 25 رۆژی بەر لەوادەی بڕیاری ریفڕاندۆم دەنگی سی هەزار کەست لە کوردانی (نە خێر) بۆ بگۆڕم بە (ئەرێ) بە نوسینی ژییرمەندانەی هەستی نەتەوایەتی، کە گشتمان بەرەو لەنگەری ئارامی و سەربەخۆیی بەرێت. تکایە گۆهداری ئەم پەیامەم ببە. ئەزیش کوڕی ئەم زێد و خاکەی کوردستانم، کە سەدان شەق و مستەکۆڵە و زیندانییم لەسەری خواردووە.
بە هیوام پیاوە گرگنەکان کۆرە نەبن و بە باشی بیگەێینە دەستت..
دیگەڵ سیڵاڤ و رۆمەت
بورهان هەژار -بەرلین
