
کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی لەسوید ئیفلاسی خۆی راگەیاند و کارمەندەکانی بێ کاربوون
نوچەنێت
کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی لەسوید ئیفلاسی خۆی راگەیاند و گەشتیارەکانی ناچاربوون لەڕێی کۆمپانیاکانی ترەوە درێژە بە گەشتەکەیان بدەن، بەرپرسی شەرکەکە نیگەرانی خۆی رادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی کە کارمەندەکانیان کارەکانیان لەدەستدەدەن.
کۆمپانیای Skyways سویدی توشی قەیرانی دارایی دەبێت و بەناچاری کارەکانی رادەگرێت، بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، هەموو فرۆکەکانی کۆمپانیای Skyways وەستان و نەیانتوانی بفڕن، ئەو گەشتیارانەش کە دەبوو سەفەر لەگەڵ فرۆکەکانی ئەو کۆمپانیایە بکەن، ناچاربوون پلیتێکی نوێی فڕین لە کۆمپانیایەکی تری فرۆکەوانی بکرن، یان لەرێگای شەمەندەفەرەوە گەشتەکەیان بەردەوامی پێبدەن.
بەرپرسی کۆمپانیاکەش دەڵێت”هەستێکی لەرادەبەردەر ناخۆش بوو، کە گەشتیارەکانی ئێمە گەشتەکەیان بەو شێوەی لێهات، هەروەها ئەوەش جێی نیگەرانییە کە کارمەندەکانی ئێمە کارەکەیان لەدەست دەدەن”.
کۆمپانیای Skyways ی سویدی کە گەشتەکانی بۆ زیاتر لە ٢٠ شاری جیاوازی سوید و ئەورپا بوو، ماوەی چەند ساڵێکە توش بەگرفتی دارایی بووە، وەک زۆربەی کۆمپانیاکانی دیکەی فرۆکەوانیش، لەم ساڵانەی رابردوودا، لە سوید دەستکەوتێکی مادی کەمیان هەبووە.
کێشەیەکی تری سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی لەسوید، گرانی نرخی سوتەمەنی فرۆکەیە، کە لەبەرانبەردا زۆر بەسەختی ئەتوانن خەرجی سوتەمەنی فرۆکەکان بەدەست بهێنن.