نوچە.نێت
هونەرمەندی ئەمریکی سەلما حایک، ئاشکرایدەکات پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر دوناڵد ترامپ داوای لێکردوە، لەگەڵی بچێتە دەرەوە بەڵام سەلما ترامپ رەت دەکاتەوە.
حایک، لە بەرنامەی “The Daily Show، رایگەیاند کە ” کاتێک لە ئاهەنگێک لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاورێ کورەکەی ئامادە دەبێت، بەرێکەوت تراپم لەپشت سەلماوە دادەنیشتێت، سەلما دەڵێت هەستم بەسەرما دەکرد ، بەڵام لەپشتەوە کەسێک دەستی خستە سەرشانم، کە دڵنیابومەوە سەرۆک ترامپ بوو،
سەلما ، هەر لە بەرنامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە کاتی ئاهەنگەکە، ماوەیەکی کەم لەگەڵ ترامپ قسەو باس دروست دەبێت، لەوکاتەدا ترامپ داوای ژمارەی تەلەفون لە سەلما دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە سەلماوە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا تراپم گوێ بەوە نادات کە سەلما لەگەڵ کورە هاورێکەی ئامادەی ئاهەنگەکەن،
سەلما وتیشی: دوناڵد ترامپ پێی وتوە کە هاورێ کورەکەی بۆ سەلما گونجاو نیە، هەربۆیە داوا لەسەما دەکات پێکەوە بچنە دەرەوە.
لەلایەکی تر سەلما ئەوەشی خستە روو کە ” دۆناڵد ترامپ دەیزانی سەلما لەگەڵ پیاوێکی تر لەپەیوەندیدایە، کەوایە بۆچی ترامپ داوا دەکات سەلما لەگەڵی بچێتە دەرەوە.

