شاندێکی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە

0

نوچەنێت
شاندێکی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان بە سەردانێك لە هەرێمی كوردستانن، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت “لەگەڵ شاندی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كۆبووینەوە و پێمانگوتن پارتی بۆ هەر هەماهەنگییەك ئامادەیە”.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە له‌ داهاتوویه‌كی نزیك كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی راوێژكاری‌ نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌كانی‌ هەرچوار پارچه‌كانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. لە كۆبوونەوەكەدا باس لە‌ داهاتووی‌ دۆزی كورد و ئامرازه‌كانی‌ گه‌یشتن به‌ دیاریكردنی‌ مافی چارەنووس دەكرێت.

عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی عێراقی و كوردستانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند “شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (کەنەکە) بە سەرۆكایەتی “تاهیری كەمالی زادە”، سەردانی ئێمەیان كرد و ئێمەیش ئەو تێبینییانەی لەسەر كەنەكە و چۆنێتی مامەلەی ئەوان هەمان بوو گفتوگۆمان کردن و پێمان گوتن پارتی بۆ هەر هەماهەنگییەك ئامادەیە، بەڵام دەبێت هەوڵبدەین هەر هەنگاوێک دەنرێت لە بەرژەوەندی ئەو قۆناغەدا بێت.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com