وەزیری پەروەردە: ئەوەی پڕوپاگەندەی نێگەتیڤ بۆ قوتابیان دروست بکات رێکاری یاسایی لەدژی دەگرینەبەر

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-6-2017 لە هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ساڵی 2016 – 2017  دەستیان پێکرد، وەزیری پەروەردەش  دڵنیایی دایە قوتابیان لەوەی یەکسانی هەیە.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە قوتابخانەی ئامادەیی شەهید کۆچەرەوە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند ” 255 هەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوە دەکەن و، زۆربەی پێداویستییەکانیان دابینکراوە”.

وەزیری پەروەردە دەڵێ “ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبێت قوتابیان و خوێندکاران ئارام بن، گوێ نەدەنە قسە و قسەڵۆکەکان، چونکە لە یەکەم تاوەکو سەتەمەکان هەموو ساڵێک ئەو قوتابیانە بوون کە لە خانەوادەی هەژارن”.

هەروەها پشتیوان سادق گوتی “ئەوەی پڕوپاگەندەی نێگەتیڤ بکات و ناسەقامگیری لە دڵ و دەروونی قوتابیان دروست بکات، رێکاری یاسایی لەدژی دەگرینەبەر. هەموو قوتابی و کەسوکارەکانیان دڵنیادەکەمەوە کە پرۆسەی ئەزموونەکان لە هەرێمی کوردستان 100% رێکوپێکە و یەکسانی تێدایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com