نوچەنێت: تایبەت
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەلاریش رایدەگەینێت، لە مزگەوتی سیراجەدین لە گەڕەکی سەدماڵەکەی قەزای کەلار تەرمی فەقێیەک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 14-6-2017، پۆلیسی کەلار ئاگادارکراوەتەوە بەبوونی رووداوێک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کەلار، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە، کە کەسێک بە پشتوێن لە مزگەوت هەڵواسراوە.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رائید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەلار رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ئاگەدارکراینەوە لەبونی تەرمێک لەمزگەوتی سیراج الدین لە گەڕەکی سەدماڵەکەی قەزای کەلار، دەست بەجێ تیمەکانی پۆلیس چونەشوێنی روداوەکە دەسکراوە بەلێکۆڵینوە لەروداوەکە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەلار، تەرمەکە لەنێو حەمامی مزگەوتەکەدا بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە ، ئەوهاوڵاتیەبەناوی “فاروق ناجی محمد”ە و لەدایکبووی 1995-ە.
رائید عەلی جەمال قەدوری دەڵێت”ناوبراو خوێندکاری هەمان مزگەوت بووە لەوێ لەگەڵ هەشت گەنجی دیکەداکەهاوڕێی یەکتربون رۆژانە لەلایەن مامۆستایەکی ئاینیەوە وانەی ئاینیان پێ وتراوەتەوە”.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش گوتی “تاوەکوو ئێستا نادیارە ئەوهاوڵاتیە خۆی هەڵواسیوە یان هەڵواسراوە، بەڵام لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 ئەو مامۆستایەوئەو هەشت هاوڵاتیە دەستگیرکراون”. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بەمەبەستی پشکنین تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوەو پۆلیسیش لەلێکۆڵینەوەدایە لەسەرچۆنێتی روداوەکە.
