خورماتوو: پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند

0

نوچەنێت

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری خورماتوو هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا ‌هێرشەکەی داعش تێکشکێندرا و ژمارەیەک چەکداریان کوژران، دوو پێشمەرگەش شەهید و شەشی دیکەش بریندار بوون.

عەبدوڵڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 11:00 ی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری گوندی عەبوود هێرشیان کردە سەر دوو سەنگەری پێشمەرگە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.

عەبدوڵڵا بۆر ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەو هێرشەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، دوو پێشمەرگەش شەهید و شەشی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات کاوە شێخانی، ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە بە (رووداو)ی گوتووە، هێرش بە تەنها بۆ سەر پێشمەرگە نەبووە و لە دوو قۆڵی دیکەشەوە هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپا. 

شێخانی راشیگەیاندووە، لە قۆڵی پێشمەرگە شەڕ و رووبەڕوونەوەی سەخت روویداوە و داعش تێکشکێندراوە، پاشان چەکدارانی داعش لە سێ گوندەوە هێرشیان کردووەتە سەر حەشدی شەعبی و سوپا. تاوەکو ئێستاش زیانەکانی ئەوان نازانرێن.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com