کەرکوک: ئەو کۆگایەی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بە قاچاخ نەوتی لێوە دەبرد گڕیگرت

0

نوچەنێت-رووداو
ئەو کۆگایەی نەوتی قاچاخی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک گڕیگرت و دوای نزیکەی شەش کاژێر لە لایەن 15 تیمی بەرگریی شارستانی کۆنترۆڵکرا. ئەو کۆگایە دەواجین بووە و دواتر حەشدی شەعبی هاتونەتە ئێرە و ئەم کارەیان کردووە”.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەناحیەی تازە و دەورووبەری، هێزەکانی پۆلیسی نەوت نەیان توانیوە کۆنتڕۆڵی ئەو بۆرییانە بکەن، کە بەو ناوچەیەدا رۆشتوون ئەمەش رێگەی خۆشکردووە، کە کەسانێک بە ئاسانی دەستیان بە بردنی نەوتی کێڵگەی جەمبوور بگات.

بەڕێوەبەری بنکەی یەکی بەرگریی شارستانی کەرکوک دەڵێت، ئەو شوێنە لەلایەن بەرپرسێکی حەشدی شەعبییەوە بە کرێ گیراوە و رۆژانە لەو شوێنە نەوتیان بەنایاسایی بردووە.

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی، نەوتەکەی لە رێگای بۆرییەکی کێڵگەی نەوتی جەمبوورەوە بەنهێنی و لەژێر زەوی بۆ نێو کۆگاکە راکێشاوە و دواتر بە تەنکەر گواستوویەتییەوە. 

لوقمان شکور، بەڕێوەبەری بنکەی یەکی بەرگریی شارستانی بە (رووداو)ی راگەیاند “رۆژانە لەم شوێنە نەوتیان بەنایاسایی بردووە و لە بۆرییەکی کێڵگەی نەوتی جەمبوور رایانکێشاوە، تەنکەرەکانیشیان تاوەکو نیوە کردووە بە تەنکی و سەروەشیان تەرخانکردوە بۆ ئالیکی ئاژەڵ و دەواجن، بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گومانی ئەوە نەکەن، کە ئەمانە نەوت لەم شوێنە دەبەن چونکە ئێرە خۆی دەواجین بووە دواتر حەشدی شەعبی هاتونەتە ئێرە و ئەم کارەیان کردووە”.

هەروەها قەیس رەزا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی کەرکوک گوتوویەتی “بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بۆرییە سەرەکییەکانمان گرت لەو شوێنەوەی، کە نەوتەکەیان لێ بردووە. هەروەها 15 تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵبووینە تا کۆنتڕۆڵکراوە، تەنانەت ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیای گازی باکوور و نەوتی باکووریش سەرقاڵبوونە، چونکە ئاگرەکە زۆر گەورەبوو کۆنتڕڵکردنی زەحمەت بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com