نوچەنێت
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هەڵوێستی پەکەکە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستانەوە راگەیاند و دەڵێت “کەس ناتوانێ دژی بووەستێ”.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7-6-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاریاندا رۆژی 25-9- 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
بە گوێرەی میدیاکانی پەکەکە، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە رایگەیاندووە، ئه‌و گشتپرسییەی له باشووری كوردستان راگه‌یه‌نراوه، ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وشه له ناكاوه‌ی ناوچه‌كه و جیهانه.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاندووە “گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان مافێکی دیموکراسییە و کەس ناتوانێ دژی بووەستێ”.
هاوسەرۆکی کەجەکە بەپێویستی زانیوە، له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی کوردستان پشتگیری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنرێ و كێشه نێوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌گەرنا گشتپرسییه‌كه سه‌رناگرێ و سه‌رناكه‌وێت.
له‌باره‌ی شنگالیش هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه ره‌تیكردووەتەوە په‌كه‌كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێنابێته شنگال و ده‌وروبه‌ری. ئاماژەی بەوەش کردووە کە حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا ده‌جه‌نگن، بۆیە كارێكی ره‌وایه ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن.
له‌باره‌ی فاكته‌ری كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بایك گوتوویەتی: “چاره‌سه‌ری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه و جنێف نییه، به‌ڵكو خاڵی چاره‌سه‌ر دوای ئازادكردنی ره‌ققه ده‌ستپێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌سه‌رۆكایه‌تی كورد بەتەواوی كۆنترۆڵی ده‌كات. كورد خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌كان ده‌بێت و بێ كورد كێشه‌كه هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نابێت”.
بایک دەشڵێت “به‌دوورخستنه‌وه‌ی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، له سیاسه‌تی نوێی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش دوورده‌خرێته‌وه و چیدی ئه‌ردۆغان هه‌ژموونی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا نامێنێت”