شاخەوان عەبدوڵڵا: پۆستە ئەمنییەکانی بەغدا نادرێنەوە بە کورد

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو پۆستە ئەمنیانەی، کە پشکی کوردبوون لەحکومەتی عێراق لەلایەن عەبادیەوە پڕکراونەتەوە.

لەماوەی رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی چاکسازی لەحکومەتەکەیدا، چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا، بەتایبەت لە پۆستە ئەمنییەکاندا، کە پشکی کوردیشی تێدابوو، بەڵام ئەو پۆستانە، کە پشکی کوردبوون، تائێستا نەدراونەتەوە بەکورد و لەلایەن کەسانی دیکەوە پڕکراونەتەوە، کە کوردنین. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستە ئەمنییەکان، کەپشکی کوردبوون لە حکومەتی عێراق رایگەیاند: سەرجەم ئەو پۆستە ئەمنییانەی، کە پشکی کوردبوون لەحکومەتی عێراقی، لە هەردوو وەزارەتی ناو خۆ و بەرگری، بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پڕ کراونەتەوە و دراون بەوانەی خۆیان مەبەستیانە.

ئەو ئەندامی لێژنەی ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بەپێی رێککەوتن، وەزارتی بەرگری درا بە سوننەکان و ناوخۆش درا بەشیعەکان و دەزگای موخابەرات درا بە کورد. هەروەها سەرۆک ئەرکان و چەندین پۆستی دیکەی ئەمنی، کە پشکی کوردبووە، بەڵام تائێستا کورد وەری نەگرتووە و عەبادی خۆی ئەو پۆستانەی پڕکردووەتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاشکرای دەکات و دەڵێت، کە عەبادی پێی گوتووە، کە ئەو پۆستە ئەمنیانە جارێکی دیکە نادرێنەوە بە کورد و دەشڵیت “ئەوان متمانەیان بەکورد نییە، کە لەو دەزگایانەدا بمێننەوە، بۆیە هیچ پۆستێکی ئەمنی بەدەستی کوردەوە نەماوە، کە قسەی لەسەر بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com