نوچه‌نێت- عوكاز
رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیه ده‌ڵێت، دوای دیاری كردنی به‌رواری ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان، له 25-9ی داهاتوو، تاران هۆشداری توندی دایه كورده‌كان، به‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی جیابوونه‌وه له عێراق، ئه‌وا سزایان ده‌دات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاری بارزانییه‌وه گواستویانه‌ته‌وه، كه “هه‌ڕه‌شه‌كان له هه‌ر لایه‌كه‌وه بن، كورد ناترسێنێت و بڕیاریانداوه هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی”.
به‌پێی رۆژنامه‌ی عوكاز، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان به‌هۆی به‌رده‌وامی حكومه‌ت و به‌رپرسه سیاسییه‌كانی عێراقه، له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشێل كردنی ده‌ستور و په‌راوێزخستن و گوێنه‌دان به مافه‌كانی كورد و رێگه‌دان به ده‌وڵه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵات‌دا.
هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه “بارزانی داوای پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لای ئێران یان توركیاوه هه‌بێت بۆسه‌ر كورد، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان”.