نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
سه‌ربازگه‌ی دووبه‌ردان له نزیك ناحیه‌ی باشیك، رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌ستی به تۆمار كردنی 5 هه‌زار خۆبه‌خشی نوێ كرد له پێكهاته و ئایینه جیاوازه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا، بۆ پارێزگاری كردن له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بۆیه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویان كردووه‌ته ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بۆ خۆ تۆمار كردن.
شێخ محێدین مزوری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی دیموركاتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی پارته‌كه‌ی گوتی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دروستكردنی هێزێكی پێشمه‌رگه، كه له 5 هه‌زار خۆبه‌خشی پێكهاته و ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی موسڵ، بۆ پاراستنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ سه‌ربازگه‌ی دووبه‌ردان له ناحیه‌ی باشیك ده‌ستی به تۆمار كردنی ناوی خۆبه‌خشه‌كان كرد. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویان كردووه‌ته سه‌ربازگه‌كه بۆ خۆتۆمار كردن.
مزوری ئه‌وه‌شی گوت، كه مه‌رجه‌كانی تۆمار كردن بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، نابێت له‌گه‌ڵ داعش تێوه‌گلابن، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ زیاتر نه‌بێت و دۆسیه‌ی تاوانیان نه‌بێت. گوتیشی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌ركه پێكهێنراون.
لای خۆشیه‌وه سالم شه‌به‌كی، نوێنه‌ری كۆتای كوردی شه‌به‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، دوای ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی تۆمار كردنی ناوه‌كان، هه‌زاران گه‌نج له پێكهاته جیاوازه‌كانی موسڵ روویان كردووه‌ته سه‌ربازگه‌ی دوبه‌ردان، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه.